ئەشکەنجەی 'سەرپێدانەواندن' بەرامبەر رۆژنامەوان بێریڤان ئاڵتان کرا

یەک لە ١١ رۆژنامەوانەکان کە لە لایەن پۆلیسی تورکەوە دەستگیرکران، بێریڤان ئاڵتان لە رێگەی پارێزەرەکانیەوە رایگەیاند، پۆلیسەکان پێیان وتووە، "ئێمە سەرت پێدادەنەوێنین، کێشە و هەرا مەنێرەوە".

لە هەڵکوتانە راگەیاندنە کوردیەکاندا لە ٢٥ی تشرینی یەکەم ١١ رۆژنامەوان دەستگیرکران.

قەدەغەی دیدار لە گەڵ پارێزەران کە دادوەر بەسەر پەیامنێرانی دەستگیرکراوی مێزۆپۆتامیا و ژن نیوزدا سەپاندبووی کۆتایی هات.

پارێزەران دیداریان لەگەڵ رۆژنامەواناندا ئەنجام دا کە لە بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ئەنقەرە دەستبەسەرن.

بێریڤان ئاڵتان لە دیدارەکەدا لە رێگەی پارێزەرانەوە سپاسی هەموو ئەوانەی کردووە کە پشتیوانیان دەربڕیوە.

ئاڵتان رایگەیاند، کە لە کاتی هەڵکوتانی پۆلیس، دەستیان لە پشتەوە بەستووەتەوە و ئەشکەنجە دراوە.

ئاڵتان ئاماژەی بەوەشکرد، کە پۆلیسەکان ساتی دەستگیرکردنەکەیان بە پێی پلان ئەنجامداوە و بۆ ماوەیەکی زۆر لە بەر دەرگا رایانگرتوون و هێلەک بۆ پۆلیسەکان هێنراوە.

ئاڵتان وتی، کە پۆلیسەکان پێیان وتووە، "ئێمە سەری تۆ دادەنەوێنین، کێشە و هەرا مەنێرەوە" و ئەوەشی خستەڕوو کە ئەو ئەمەی قەبوڵ نەکردووە، هەر بۆیە هەوڵیانداوە بە زۆر سەری پێدانەوێنن.

ئاڵتان رایگەیاند، کە ئەو کاتەی ئەویان بردووە بۆ ئاسایش، تەلەفۆنبۆ پۆلیسەکان کراوە و داوایان لێکراوە کە وێنەیان بگرن.

هـ . ب