ئەسەپە: لە هەڵبژاردنەکاندا خەبات بۆ بەربژێرەکانی دەم پارتی دەکەین

پارتی سۆسیالیستی چەوساوەکان ڕیگەیاند "بە بەربژێرەکانی دەم پارتیەوە بەشداری هەڵبژاردنەکان دەکەین، ئەم قۆناغە دەبێتە وەڵامێکی بەهێز و هەڵوێستی سیاسی. لە هەر شار و ناوچەیەک کە دەم پارتی بچێتە هەڵبژاردنەوە، بە هەموو هێز و بەشێوەیەکی چالاک بەشداردەبین".

پارتی سۆسیالیستی چەوساوان سیاسەتی خۆی بۆ هەڵبژاردنەکان ئاشکرا کرد و وتی: "هەڵبژاردن هەنگاوێکی تێکۆشانە، بۆیە دەبێت جەماوەر یەک بگرێت بەرامبەر بە فاشیزم. دەم پارتی شوێنی تێکۆشان و یەکێتی گەلە. لە هەرناچەیەک بەشداری هەڵبژاردن بکات، پشتگیری بەربژێرەکانی دەم پارتی دەکەین، ئەم پرۆسەیە دەبێتە وەڵامێکی بەهێز و هەڵوێستێکی سیاسی.

شارەوانییەکان ماوەیەکە لە ڕێگەی قەیومەکانەوە دەستی بەسەرداگیراوە، بۆ ئەوەی جارێکی تر بەدەست بهێنرێتەوە، دەبێت تێکۆشانی بەهێز بکرێت، پارتەکەی ئێمەش بەشێکە لەم تێکۆشانە.

یەكێک لە کارە بنەڕەتەکانی پارتەکەمان ئەوەیە کە کرێکار، ژن، گەنج و گەل لە دژی فاشیزم یەکگرن و ئیرادەی تێکۆشانی یەکگرتوو گەورەبکەن".