ئەو گەریلایەی لە باگۆک شەهید بوو، لە گۆڕستانی بێکەسان بەخاک سپێردرا

تەرمی گەریلای هەپەگە لوقمان محەمەد کە لە چیای باگۆک لە هێرشی ئاسمانی سوپای داگیرکەری تورک شەهید بوو، لە گۆڕستانی بێکەسان بەخاک سپێردرا.

تەرمی ئۆزگور ئای و ئیسلام ئۆلچای کە لە هێرشی ئاسمانی ٢٧ ی کانوونی یەکەم لە چیای باگۆکی ناوچەی مێردینی نسێبین شەهیدبوون، دوای پشکنینی (DNA) لەلایەن بنەماڵەکانیانەوە وەرگیرانەوە و بەخاک سپێردران.

تەرمی لوقمان محەمەدی خەڵکی باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا کە لە هەمان بۆردوومان شەهید بوو لە مردووخانە دانرا. بنەماڵەی لوقمان لەبەرئەوەی لە باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریان، نەیانتوانی تەرمەکەی وەربگرن. تەرمەکەی لە ناوچەی ئارتوکلو لە گۆڕسانی کامۆر لە بەشی بێکەسان بەخاک سپێردرا.