ئەو خوێندکارانەی سەر بە هەدەپ کە بەشدارییان لە بایکۆتی چێشتخانەکاندا کردبوو، دەستبەسەر کران
٥ خوێندکاری سەر بە هەدەپ لە بەرامبەر گران بوونی نرخەکان بەشدارییان لە بایکۆتی چێشتخانەکاندا کردبوو، دەستبەسەر کران.
٥ خوێندکاری سەر بە هەدەپ لە بەرامبەر گران بوونی نرخەکان بەشدارییان لە بایکۆتی چێشتخانەکاندا کردبوو، دەستبەسەر کران.
لە ئەسکی شەهیر، خوێندکارانی ناڕازی نارەزایەتییان دەربڕی بەرامبەر بە گرانبوونی نرخەکان لە چێشتخانەکاندا، بەڵام ٥ لەو خوێندکارانە دەستبەسەر کران. پۆلیس هەڵیکوتایە سەر ماڵی خوێندکارەکان، ڕێزان ئاراس، عەبدوڵڵا ئەرسەلان، ئەزگی قەرەگۆز، گەنجۆ ئایکوت و محەمەد تۆپالانیان دەستبەسەر کرد.
ئەو خوێندکارانە تۆمەتبارکران بە 'ئەندام بوون لە ڕێکخستندا'.
بڕیارە ڕۆژی دووشەممە ئەو خوێندکارانەی کە دەوترێت ئەندامی ئەنجومەنی گەنجانی پارتی یەکسانی و دیموکراسی گەلان (هەدەپ)ن، ڕادەستی داواکاری گشتی بکرێنەوە.