سەرەڕای گۆشەگیرییەکی ڕەها لەسەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان، نزیکەی ٣ ساڵە هیچ زانیارییەک لە سەر تەندروستیی ئەو نازانرێت. هەروەها لە چوارلای جیهان لێدوانی پشتیوانی لە هەڵمەتی'ئازادی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان، چارەسەری سیاسی بۆ پرسی کورد' دەدرێت.
لەو چوارچێوەیەدا، سەرۆکی پارتی نوێبوونەوە و دیموکراسیی میسر، فیراس قەساس، ڕاوێژکاری وەزیری پێشووی گەشەپێدانی میسر سەبری ئەلغەندی و چالاکوانی سیاسی سووری، لە شاری سوەیدا، ئەیسەر ئەلوەلی، پشتیوانیان لە هەڵمەتەکە کرد.
فیراس قەساس سەرنجی خستە سەر بەرگی پێنجەمی مانیفێستی شارستانیەتی دیموکراتیک بەناونیشانی"پرسی کورد و چارەسەری نەتەوەی دێموکراتیک"و وتی:"عەبدوڵا ئۆجالان بەهەموو مانایەکەوە گوێ لە ئازادی دەگرێت عەبدوڵڵا ئۆجالان یەکێکە لەو کەسە بەتوانایانەیە کە سەرەنجی لەسەر ئازادییەو بەدوادا چوونی بۆ دەکات.
هەروەها ئاماژەی بەوەشدا:"ئۆجالان ڕزگاری کورد لە ڕزگاری هەموو ئەو پێکهاتانەی لەگەڵیدا دەژین، دەبینێت. ئۆجالان کە یەکەم کەسە لە مێژوودا کۆنفیدرالیزمی دیموکراتیکی دامەزراند، ئەمڕۆ لە نێوان چوار دیواری دەوڵەتی تورکدا بەندکراوە، ئێمە وەک ئەوگەلانەی کە عەبدوڵا ئۆجالان ڕێزی لێدەگرێت و لە پێناو پرسی ئێمەدا بەتەواوی خۆی فیدا کردووە، پێویستە خاوەنداری و تێکۆشانی بۆ بکەین، بوونی عەبدوڵا ئۆجالان نەک تەنها بۆ گەلی کورد، بەڵکو بۆ هەموو کۆمەڵگاکانی عەرەب، فارس و تورک گرنگە. مۆدێلی سەرکەوتووی عەبدوڵا ئۆجالان کە بۆ خۆبەڕێوەبەری و کۆمەڵگەی کۆمیناڵی ئیکۆلۆژیک پێشکەشی کردووە، هیوایەکی گەورەیە بۆ هەموو گەلان."
"رێز و ئازادی بۆ تێکۆشەر و ڕێبەری گەورە عەبدوڵا ئۆجالان"
هەروەها ڕاوێژکاری وەزیری پێشووی گەشەپێدانی میسر، سەبری ئەلغەندی پشتیوانی خۆی بۆ هەڵمەتی ئازادی عەبدوڵا ئۆجالان دەربڕی و وتی:"خۆشحاڵم کە بەشداریم لەم هەڵمەتە جیهانیدا کرد کە ئامانجی ئازادکردنی بەڕێز عەبدوڵا ئۆجالانە."
ئەلغەندی ڕایگەیاند، کاتی ئازادی عەبدوڵا ئۆجالانە و وتی:"پرسی کورد تەنها بە بیرۆکەی عەبدوڵا ئۆجالان چارەسەر دەبێت، ٢٤ ساڵە لە زینداندا داوای چارەسەری و ئازادی دەکات، ئێمەش لەگەڵیدا داوای ئازادی دەکەین."
ئەیسەر ئەلوەلی، چالاکوانی سیاسی سوریایی لە سوێد، ڕایگەیاند، ئەگەر هەموو هێزی جیهانمان بەدەستەوە بێت، هێرش ناکەینە سەر کەس و ئەگەر هەموو زلهێزەکانی جیهان هێرش بکەنە سەرمان، تەسلیمی کەس نابین، چونکە چەک ئامرازێک نییە بۆ تێکۆشان و ڕزگاری نەتەوەییە. ڕەنگە شەڕەکە تێکۆشانی فەلسەفی و ڕزگاری دەروونی بێت، تا دڵۆپێک خوێن مابێت تا کۆتایی بەرخۆدان دەکەین. تا کۆتایی بۆ ئەو گەلەی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەشێکی گەورەیە تێدەکۆشم."
وتیشی:"بەڵێ بۆ گەڕانەوەی جەستەیی ئەم سیمبولەی تێکۆشان عه بدوڵا ئۆجالان، هەروەها دۆزینەوەی چارەسەری بە دوور لە ستەم و دیکتاتۆری و نایاسایی بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست که له لایەن هەندێک ڕژێمه وه بۆ بێ ئیرادەکردنی گەلان بەڕێوەدەچێت."