ئەو نامانەی کە زیندانیان بۆ ڕۆشنبیران و پەرلەمان ناردبوویان دەستیان بەسەردا گیراوە
زیندانیانی مانگرتوو لە خواردن لەدژی گۆشەگیری، نامەیان بۆ ڕۆشنبیر، هونەرمەند و پەرلەمان ناردووە، بەڵام ئەو نامانە دەستیان بەسەرداگیراوە.
زیندانیانی مانگرتوو لە خواردن لەدژی گۆشەگیری، نامەیان بۆ ڕۆشنبیر، هونەرمەند و پەرلەمان ناردووە، بەڵام ئەو نامانە دەستیان بەسەرداگیراوە.
زیندانیەک بە ناوی ڕۆزەرین کاڵکان کە لە زیندانی ژنانی شاکران ڕاگیراوە، لەڕێگەی تەلەفۆنەوە قسەی لەگەڵ بنەماڵەکەی کردوە و باسی لە پێشێلکردنی ناو زیندانەکە کردوە. کاڵکان ئاشکرایکرد کە مانگرتن لەخواردن بەشیوەیەکی خولاو بۆ ئازادی جەستەی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و لابردنی گۆشەگیری، بەردوامە. کاڵکان ئاشکرایکردوە ئەو نامانەی لەچالاکیەکەدا بۆ ڕۆشبیران، هونەرمەندان و مەجلیس ناردویانە دەستیبەسەرداگیراوە. کاڵکان ئاماژەی بەوە کردووە "ناهێڵن دەنگمان بگاتە دەرەوە و دەنگمان ببیسترێت".
دایکی کاڵکان، شەریفە کاڵکان پەیوەست بەم بابەتەوە وتی: "نە دەهێڵن نامەی ئەوان بچێتە دەرەوە و نامایەش لەدەرەوەوە بگات بەدەستی ئەوان. ویستیانە ئاستەنگ بۆ دەنگیان دروستبکەن. ئێمەیش ئەمە قبوڵناکەین. ئێمە مافی منداڵەکانی خۆمان دەپارێزین، هەتا دەگەن بەئامانجی خۆیان لە مانگرتن بەردەوام دەبن. داوادەکەین ئەم گۆشەگیرییە لەسەر منداڵەکانمان و زیندانیان لاببرێت. مافەکانیان جێبەجیبکرێت. بۆیە ئێمە دەنگی خۆمان هەڵبڕین و دەبینە دەنگی زیندانیان و منداڵەکانمان. با مافی ئەوان بدرێت و دەنگیان ببیسترێت. لە هەموو زیندانەکان دەستیان بە مانگرتن کردووە، بەڵام هێشتا یەکلاکردنەوەی کەیسەکانیان دوا دەخرێت، پەشیمانیان لەسەر دەسەپێنرێت و سزاکانیان درێژ دەکەنەوە. ئێمە دژی گۆشەگیری دەوەستینەوە. دەنگمان هەڵدەبڕین و دەبینە دەنگی زیندانی و مناڵەکانمان".