یونیداس پۆدیمۆس پرۆژە پرسیارێکی لەسەر چەکی کیمیایی دەوڵەتی تورک پێشکەش بە کۆنگرەی ئیسپانیا کرد

یونیداس پۆدیموس پرۆژە پرسیارێکی لەسەر هێرشەکانی دەوڵەتی تورک بە چەکی کیمیایی و کۆمەڵکوژییەکان پێشکەش بە کۆنگرەی ئیسپانیا کرد.

یونیداس پۆدیمۆس (En Comú Podem-Galicia En Común) پرۆژە پرسیارێکی سەبارەت بە هێرشەکانی دەوڵەتی تورک بۆ سەر باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا پێشکەش بە کۆنگرەی ئیسپانیا کرد.

هەوڵەکانی پەرلەمانتارانی یونیداس پۆدیمۆس لە فراکسیۆنی پەرلەمانی کۆنفیدراڵ، ئەنتۆن گۆمێز و ڕینۆ ڤاریلا لەلایەن سیناتۆر ئینریکێ سانتیاگۆ، پەرلەمانتاران گێراردۆ پیساریلۆ، لوسیا مونۆز دالدا وە واژۆکرا و لەسەر هێرشەکانی دەوڵەتی تورک بۆ سەر باکوور و رۆژهەڵاتی سوریا وەک پرۆژە پرسیارێک پێشکەشی مێزی کۆنگرەی ئیسپانیا کرا.

لە پرۆژە پرسیارەکەدا داوای وەڵامی ئەم پرسیارانە کراوە:

-  لێکدانەوەی وەزارەتی دەرەوە لەسەر بۆردومانی سوپای تورک بۆ سەر چەند شارێکی کوردی سوریا و باکوری عێراق چییە؟

-  وەزارەت لەبارەی ئەو ڕووداوەوە چ جۆرە زانیارییەکی لە بەردەست دایە؟

- لەپەیوەند لەگەڵ ئەم ڕووداوەدا، کە بە واتای پێشێلکردنی یاسای نێونەتەوەیی و مافەکانی مرۆڤە، بەیاننامەی ئیدانەکردن بڵاوکراوەتەوە، یان دەدرێت؟

- وەزارەتی دەرەوە لە یەکێتیی ئەوروپا و کۆمەڵگەی نێونەتەوەییەدا چ هەوڵێک بۆ ڕاوەستاندنی هێرشەکانی دەوڵەتی تورک بۆ سەر گەلی کورد دەدات، کە ئەو هێرشانە پێشێلکردنی یاسا نێونەتەوەییەکان و مافەکانی مرۆڤە؟

- ئایا وەزارەت بیر لەوە دەکاتەوە بۆ ناچارکردنی تورکیا بۆ ئەوەی بەپێی یاسا نێونەتەوەییەکان بجوڵێتەوە، رێوشوێنی ئابووری و سیاسی و دیپلۆماسی یان یاسایی لە بەرامبەریدا بگرێتەبەر؟

ژ.ت