ییڵماز گونەی لەسەر گۆڕەکەی بەبیرهێنرایەوە

ییڵماز گونەی لەسەر گۆڕەکەی لە پاریس بەبیرهێنرایەوە.

لە ٣٨مین ساڵیادی کۆچی دواییدا، هونەرمەندی شۆڕشگێر ییڵماز گونەی لەسەر گۆڕەکەی لە گۆڕستانی لاچایسی پاریس بەبیرهێنرایەوە.

رێورەسمی یادکردنەوەی گونەی بە خولەکێک رێزگرتن دەستیپێکرد.

رێورەسمەکە لەلایەن دەزگاکانی وەک جەدەکە – فە، ئاجەتەئیتە، بیر – کار، ئادەهەکە، ئادەکەمە، دەهەپە، پارتیزان، پەدەدە و پێشەنگ پارتیزانەوە ئەنجامدرا و لە مەراسیمەکەدا بلاوکراوەیەکی هاوبەش خوێندرایەوە. لە مەراسیمەکەدا گورانی کورمانجی، زازاکی و تورکی وتران و شیعر خوێندرانەوە.

هەروەها باسی ئەوەکرا کە ییڵماز گونەی هونەرمەندی ژێردەستەکانە.