ئینتر ناسیۆناڵیستەکان لە بێرن ساڵیادی دامەزراندنی پەکەکەیان پیرۆز کرد

ئینترناسیۆناڵیستەکان لەسەر بانگەوازی کۆمیتەی رۆژئاوا کۆبوونەوە و بە رێپێوانێک بەرەو گەڕەکی لۆمباگویگ کە باڵیۆزاخانەکانی تورک، ئێران و عێراقی تێدایە بەڕێکەوتن و لە رێپێوانەکەدا دامەزراندنی پەکەکەیان پیرۆز کرد.

هێرشەکانی دەوڵەتی تورک و ئێران لەسەر هەرێمی کوردستان لە پایتەختی بێرن بە رێپێوانێک شەرمەزار کرا.

ئینترناسیۆناڵیستەکان لەسەر بانگەوازی کۆمیتەی رۆژئاوا کۆبوونەوە و بە رێپێوانێک بەرەو گەڕەکی لۆمباگویگ کە باڵیۆزاخانەکانی تورک، ئێران و عێراقی تێدایە بەڕێکەوتن و لە رێپێوانەکەدا دامەزراندنی پەکەکەیان پیرۆز کرد.

سەرباری رێگرییەکانی پۆلیسی بێرنیش لە چالاکیەکەدا لە رێگەی هەڵدانی باڵۆنەوە لەبەردەم باڵیۆزخانەکان ٤٤ەمین ساڵیادی دامەزراندنی پەکەکە پیرۆز کرا.

چالاکوانان دوای باڵیۆزخانەی تورک روویان کردە باڵیۆزخانەی عێراق و بە پلاکارد لەبارەی هێرشە کیمیاییەکانی سەر باشوری کوردستان چەندین دروشمیان وتەوە.

دواتریش لەبەردەم نوێنەرایەتی ئێران وتە پێشکەش کرا و وترا: "پاراستنی رۆژئاوا، رۆژهەڵات، باشور و باکور، ئاستی سەرکەوتنی تێکۆشانا ئینتەرناسیۆناڵیستەکانە. ئێمە خاوەنداری لە تێکۆشانی هەرچوار پارچەی کوردستان دەکەین".

چالاکوانان دواتر بەرەو ناوەندی شارەکە رێپێوانیان کردو لە رەیتهاڵێ کۆتاییان بە چالاکییەکەیان هێنا.

هـ . ب