زیندانیانی سیاسی کە لە زیندانەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورکدا ڕاگیراون، ڕۆژی ٢٧ی تشرینی دووەم بە مانگرتن لە خواردن بەشداری هەڵمەتی "ئازادی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان و چارەسەری سیاسی بۆ پرسی کورد"بوون. چالاکییەکانی چاودێری دادپەروەری کە لە شارەکانی باکوری کوردستان بە پێشەنگایەتی بنەماڵەی زیندانییەکان دەستیپێکردبوو، درێژەی هەیە.
'بێ یاسایی لە ئیمرالیەوە دەستی پێکرد'
ئۆزتورک، هاو وتەبێژی کۆمیسیۆنی یاسای پارتی یەکسانی و دیموکراسی گەلان(دەم پارتی) لەسەر ئەو پرسە قسەی کرد:" سەرەکی ترین نادادپەروەری گۆشەگیری ڕەهای سەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالانە و وتی، زۆرجار ڕەخنە لە جێبەجێ کردنی یاسای تورکیا دەگرین، بەڵام هیچ سوودێکی نییە، ڕێگری لە دیداری پارێزەران دەکات، بۆیە لێرەدا ڕەوشیکی بێ یاسایی هەیە. ئەو گۆشەگیرییەی بەسەر بەڕێز عەبدوڵا ئۆجالاندا سەپێنراوە زیاترە لە گۆشەگیریی ڕەها. بێ یاسایی لە ئیمرالی دەستی پێکردووە. ئێستا بڕیارەکانی دادگای دەستووری کاری پێناکرێن. ئێستا گەیشتووەتە ئاستێک تەنانەت بڕیارەکانی دادگای باڵای وڵاتیش جێبەجێ ناکەن".
داواکاری یاسایی
تورکدۆغان لە درێژەی بە قسەکانیدا سەرنجی بۆ پێشێلکردنی مافی زیندانیان ڕاکێشا و وتی:"هەڵوێستی زیندانیانی سیاسی لە ڕووی هەڵگرتنی گۆشەگیرییەوە ڕاستی ئاوێنەی دۆخی تورکیایە، داواکارییەکانیان بۆ لابردنی گۆشەگیری داواکارییەکی ڕەوایە. ئێمە تەنیا لە ڕوانگەی سیاسییەوە سەیری ئەو پرسە ناکەین. ئەم بابەتە پرسێکی مافی مرۆڤ و پرسێکی یاساییە. با مانگرتنەکانی ساڵی ٢٠١٢و مانگرتنەکانی ساڵی ٢٠١٩مان لەبیربێت، لەم نێوەندەشدا چەندین مانگرتن لە خواردنی دیکە هەبوون کە بەبیری گەل دەهێننەوە کە چەندە پێشێلکردنی مافەکان کراوە. کەواتە، بەڕاستی ئێمە ڕووبەڕووی کێشەیەکی زۆر بووینەتەوە. نەک تەنها گۆشەگیری، بەڵکوو پێویستە ئەم جۆرە کێشانە گرێدراو بە گۆشەگیرییەوە باسی لەسەر بکرێن".
'ئاکەپە-مەهەپە تورکیا بەرەو گێژاو دەبات'
تورکدۆغان باسی لەوەشکرد، حکومەتی تورک و هاوبەشەکانی زمانی شەڕ و ئاڵۆزی بەکاردەهێنن و ڕایدەگەیەنێت کە پێویستە واز لەم زمانە بهێنن و وتی:"باسی نەتەوەپەرەستی زۆر بەهێز بووە. بەتایبەت لە هاوپەیمانی ئاکەپە و مەهەپەدا سوودی لێ وەردەگرن. بە پێچەوانەوە ئێمە وەک دەم پارتی سیاسەتی ئاشتی پەیڕەو دەکەین. ئێمە دەڵێین چارەسەری ئەم کێشەیە بە لابردنی گۆشەگیری زۆر ئاسانە و ڕێگا بۆ پرۆسەیەکی نوێی ئاشتی دەکرێتەوە.بەڕێز عەبدوڵا ئۆجەلان ڕا و بۆچوونی چییە؟ با جەماوەری دیموکراسی لەوە تێبگەن، واتە دەرفەتێک بۆ جێبەجێکردنی سیاسەتی ئاشتی دروست دەبێت".
لە درێژەی قسەکانیدا تورکدۆغان ڕایگەیاند، ناتوانن سەرەتاییترین ماف لە گەل دەستێنن و لە درێژەی قسەکانیدا گوتی:"دەم پارتی بڕیاری داوە پەرلەمانتارەکانمان بەکۆمەڵ چوونە وەزارەتی داد و کۆبوونەوەیان ئەنجامدا و داواکارییان پێشکەش کردووە، ئێستا چاوەڕێی وڵامی وەزارەت و کۆمیسیۆنی توێژینەوەی مافی مرۆڤی دەکەین. ئێمە ناو بەناو ئەم پرسە دەخەینە بەرکارەوە، ئێمە لایەنێکی سیاسین هەر بۆیەش بەشێک لە ڕۆڵەکانی گەلەکەمان لە زینداندان و لە ئێستادا مانیان لە خواردن گرتووە و بێگومان بنەماڵەکانیان لە دەرەوە بەشداری چالاکیی چاودێری دادپەروەری دەکەن.ئێمەش وەک حیزب بێگومان پشتیوانیان لێدەکەین هەرچی لە تواناماندا بێت دەیکەین بۆ ئەوەی لەم ماوەیەدا هیچ کێشەیەک لە زیندانەکاندا ڕوونەدات".
'دەبێت دەستبەجێ گۆشەگیری کۆتایی پێ بهێنرێت'
لە کۆتاییدا قسەکانیدا تورکدۆغان ڕایگەیاند کە داواکاریی زیندانیانی مانگرتوو پرسێکی مافی مرۆڤە و وتی:" هەڵگرتنی گۆشەگیریی سەر بەڕێز عەبدوڵا ئۆجالان و هاوڕێکانی پرسێکی مافی مرۆڤە و ڕەوایە. واتە مەسەلەکە داواکاری مافێکی بنەڕەتییە. داواکارییەکی سیاسی نییە. ئێستا دوای ئەوەی ئەم کێشەیە چارەسەر بوو، دوای ئەوەی دانوستانەکان دەستی پێکرد، با دابنیشین و لە ڕووی سیاسییەوە باس لەسەر ئەو پرسە بکەین. بەڵام ئێستا نەگەیشتووینەتە ئەو قۆناغە، لە ساڵی ٢٠١٩ لە زیندانەکاندا ١٩کەس گیانیان لەدەستدا، هیوادارم شتێکی وەها دووبارە نەبێتەو، بۆیە دەبێت دەستبەجێ گۆشەگیری کۆتایی پێ بهێنرێت".