ژمارەی دەستگیرکراوەکانی مێرسین کە ئەندامی پارتی ئازادی کۆمەڵایەتین بۆ ١٠ کەس بەرزبووەوە

لە مێرسین سەرلەبەیانی ئەمڕۆ ئۆپەراسیۆنی قڕکردنی سیاسی دەستیپێکرد و تاوەکو ئێستا ١٠ ئەندامی پارتی ئازادی کۆمەڵایەتی دەستگیرکراون.

لە مێرسین سەرلەبەیانی ئەمڕۆ پۆلیسی تورک هەلیکوتایە سەر ماڵان و تاوەکو ئێستا ١٠ ئەندامی پارتی ئازادی کۆمەڵایەتی دەستگیر کراون.

دەستگیرکراوەکان بۆ بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی مێرسین گواسترانەوە.

بەهۆی ئەوەی بڕیاری شاراوەیی لەسەر دۆسیەکان دانراوە، هۆکاری دەستگیرکردنەکە نەزانراوە.

ف.ق