ژمارەی نوێی گۆڤاری گەنجانی وڵاتپارێز دەرچوو

ژمارەی نوێی گۆڤاری گەنجانی وڵاتپارێز بە ناونیشانی "دژی پیلانگێڕی نێونەتەوەیی بە ڕۆحی گەنجێتی سەردەکەوین" دەرچوو.

ژمارەی نوێ بە ڕاگەیاندنی یەکێتی گەنجانی وڵاتپارێزی کوردستان (یەجەوەکە) و بە ڕەنگێکی نوێ سەرنج بەلای خۆیدا ڕادەکێشێت. گۆڤارەکە بە چەند کاتیگۆرییەکی پەیوەست بە ساڵی ٢٠٢٤ لە چاوەڕوانی گەنجاندایە.

دیدگای ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان لە لاپەڕەکانی گۆڤارەکەدا هەن، دەربارەی ڕێگەی سەرکەوتن و ڕێکخستن.

لە بەشی پۆرترێتدا، ژیان و تێکۆشانی یەکێک لە دامەزرێنەرانی پەکەکە ساکینە جانسیز، نوێنەری کەنەکە لە پاریس فیدان دۆگان، ئەندامیب تەڤگەری گەنجان لەیلا شایلەمەز کە ٩ ی کانوونی دووەمی ٢٠١٣ لە پاریس کوژران، بەشێوەیەکی بەرفراوان نرخێندراوە.

لە بەشی دۆسیەدا، چەند نرخاندنێک هەن بە ناونیشانەکانی "یەجەوەکە لەنێو شەڕی گەلی شۆڕشگێڕییدا"، "ڕاستی خێزان"، "حزبول-كۆنترا"، "هێزی هەرە مەزن ئایدۆلۆژیاکەمانە".

گۆڤارەکە دووپاتی دەکاتەوە لە ساڵی ٢٠٢٤ دا، بە ڕۆحی ئاپۆیی سەرکەوتن دەچەسپێت. ئامانجی گۆڤارەکە ئاراستەکردنی گەنجە بەرەو ئامانجەکانیان.