ژمارەی شوباتی ڕۆژنامەی سەرخۆبوون بڵابووەوە

ژمارەی مانگی شوباتی ڕۆژنامەی سەرخۆبوون بە مانشێتی "بەرخۆدان لە دژی پیلانگێڕی، بە ملیۆنان لە گۆڕەپانن" دەرچوو.

ژمارەی ٥٠٦ی ڕۆژنامەی سەرخۆبوون دەرچوو. لەم ژمارەیەدا هەڵمەتی ساڵی ٢٦ـەمینی پیالانگێڕی ١٥ شوبات بە دروشمی "ئازادی بۆ ڕێبەر ئاپۆ، چارەسەری سیاسی بۆ پرسی کورد" کە ئەنجامدرا، چالاکی و مەراسیمەکان کە لە تەواوی مانگی شوباتدا ئەنجام دراون، گربوونەوەی ناوەندی کۆڵن و ڕێپێوانی ئازادی جێگە دەگرن.

هەروەها لەم ژمارەیەدا نوسینەکانی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان بە ناونیشانی "چۆن لە ڕووی ناوەوەی پیلانگێڕی سەدە تێبگەین" و "لەو شوێنەی دەوترێت شتێک ناکرێت، من شەڕی هەبوون و ئازادی بەڕێوەدەبەم" بڵاوکراوەتەوە.

هەر لەم ژمارەیەدا نوسینێکی ئەندامی کۆمیتەی بەڕیوەبەری پەکەکە دوران کاڵکان بە ناونیشانی "پیلانگێڕی نێونەتەوەی هێرشێکی مەزنە لە دژی مرۆڤایەتی و ژیانی دیموکراتیک" بڵاوەکراوەتەوە.

هەروەها لەم ژمارەیەدا؛ ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی پەکەکە دلزار دیلۆک سەرەنجی خستوتە سەر پیلانگێڕی نێونەتەوەی و سیستەمی گۆشەگیری ڕەها.

لەم ژمارەیەیی مانگی شوباتی ڕۆژنامەی سەرخۆبووندا، نووسینی یەکێک لە دامەزرێنەرانی پەکەکە عەلی حەیدەر قەیتان بە ناونیشانی "ڕژێمی حەقیقەت ئاوێتەبوونی سیاسەت و هێزی فکرییە" جێگە دەگرێت.

هەروەها لە ڕۆژنامەکەدا شیکاری و نوسینەکانی جەمال شەریک، ماهیر دۆغان، کەمال کەرار و سەرحەد ماسیسی تیێدا بڵاوکراوەتەوە.

دەتوانن لەڕیگەیی ماڵپەری ' serxwebûn.org' نوسینەکانی سەر ڕۆژنامەکە بخوێننەوە.