ڕۆژنامەنووس عەلی بارش کورت دەستگیرکرا

ڕۆژنامەنووس عەلی بارش کورت دەستگیرکرا و ڕەوانەی زیندانی پیتی ١ی مالتەپە کرا.

ڕۆژنامەنووس عەلی بارش کورت پاش ئەوەی لەلایەن دادگاوە سزای ٢ساڵ و ٤مانگ زیندانی بەسەردا سەپێندرا، لەلایەن دادگای باڵاوە سزاکەی پەسەندکرایەوە. جێی ئاماژەیە دوێنێ کورت لە ئەستەنبوڵ دەستبەسەر کرا. عەلی بارش کورت کە بە تۆمەتی هاوبەشکردنی بابەت لە دیجیتاڵ میدیا و چالاکیی ڕۆژنامەوانیی تۆمەتبارکرابوو، گواسترایەوە بۆ بەشی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی بۆستانچی ئەستەنبوڵ.

هەروەها عەلی بارش کورت ئەمڕۆ ڕەوانەی دادگای کارتاڵ کرا و پاش خوێندنەوەی بڕیارەکەی دادگای باڵا دەستگیر و ڕەوانەی زیندانی ژمارە یەکی  ماڵتەپە کرا.