توجەر باقڕخان: بەهێزی ڕێکخراومان چارەسەری پرسەکان دەکەین

هاوسەرۆکی گشتی دەم پارتی تونجەر باقڕخان گوتی: "ئەو پرۆسەیەیی لە ١ی تشرینی یەکەمەوە دەستپێکردووە بە هۆکاری هەڵوێستی ئێوە دەستی پێکردووە، گەر هێزی ڕێخستنیمان بە گڕخەین هەموو کێشەکان چارەسەر دەبێت."

ڕێکخستی ئامەدی دەم پارتی دووهەمین کۆنگرەی ئاسایی خۆی ئەنجامدا. کۆنگرەکە بە خولەکێک ڕێزگرتن دەستی پێکرد. لە کۆنگرەکەدا هاوسەرۆکی گشتی دەم پارتی تونجەر باقڕخان قسەیکرد و لە سەرەتای قسەکانییدا ئاپێ موسا، محەمەد سیجار، بوبۆ تاش، ئوگور قایماز و سێوە دەمیری بیرهێنایەوە و گوتی: "لە کەسێتی ئەو هەڤاڵانەماندا بەڵێنی مەزنترکردنی تێکۆشانمان دووپاتەکەینەوە."

'تیرۆرکردنی عەزیز کۆیلوئۆغلو شەرمەزار دەکەین'

لە بەردەوامی قسەکانییدا باقڕخان ئاماژەی بە شەهید کردنی ڕۆژنامەوان عەزیز کۆیلوئۆغلو کرد  و گوتی: "تیرۆرکردنی کۆیلوئۆغلو شەرمەزار دەکەین، لێپرسینەوە لە بکەرانی دەکەین. ئەم هەموو کۆمەڵکوژییانە شەرمەزار دەکەین. با کەس نەڵێت پرۆسەی چارەسەری لە ئارادایە، بە گوێرەی خۆیان کوشت و بڕ بکەن، دەستگیربکەن و قەیوم بسەپێنن. جارێکی دیکە هۆشدارییان پێ دەدەینەوە. گەلی کورد گەلێکی بە شکۆیە. شەهید کردنی ڕۆژنامەوانان چییە؟ کوشتنی ژنان چییە؟ با هیچ کەسێک وا بیرنەکاتەوە ئەم شتە ئاوا بەردەوام دەبێت."

'هەڵوێستی ئێوە هۆکاری دەستپێکردنی پرۆسەی چارەسەرییە'

لە کۆتایی قسەکانییدا تونجەر باقڕخان سەرنجی خستەسەر پرۆسەی چارەسەری و گوتی: "ئەوانەی دەیانگوت پرسی کورد لە ئارادانییە و چارەسەرمان کردووە، لەمڕۆدا ناچار بوون دان بە حەقیقەتی پرسی کورددا بنێن و لەگەڵ بەڕێز ئۆجالاندا دەرگای چاوپێکەوتن کرایەوە. لە ئێستادا لە گفتوگۆی چارەسەری پرسی کورددان. ئەوەی لە ١ی تشرینی یەکەمەوە ئەم پرۆسەیە دەستی پێکردووە، ئەمە بە هۆکاری هەڵوێستی ئێوەیە، گەر ئێوە بەردەوام نەبوونایە ئەوا پرۆسەی چارەسەری دەستی پێ نەدەکرد."