ڕۆژنامەنووسانی باشوور چالاکی شەرمەزارکردن ئەنجام دەدەن
ڕۆژنامەنووسانی باشووری کوردستان بانگەوازیان کرد بۆ بەشداربوون لە چالاکی ناڕەزایەتی دژی شەهیدکردنی ڕۆژنامەنووس عەزیز کۆیلوئۆغلو کە سبەی لە سەنتەری میترۆ لە سلێمانی ئەنجام دەدرێت.
ڕۆژنامەنووسانی باشووری کوردستان بانگەوازیان کرد بۆ بەشداربوون لە چالاکی ناڕەزایەتی دژی شەهیدکردنی ڕۆژنامەنووس عەزیز کۆیلوئۆغلو کە سبەی لە سەنتەری میترۆ لە سلێمانی ئەنجام دەدرێت.
عەزیز کۆیلوئۆغلو لە ٢٧ ی کانوونی دووەم لە باشووری کوردستان لەلایەن دەوڵەتی داگیرکەری تورکەوە شەهیدکرا. دژی ئەمە ڕۆژنامەنووسانی باشووری کوردستان بانگەوازیان کرد بۆ بەشداربوون لە کۆنگرەی ڕۆژنامەنووسی سبەینێ (٩ ی شوبات) کاتژمێر ١٥:٠٠ لە سلێمانی.
بانگهێشتنامەکە بەم جۆرەیە:
"دەنگی ڕاگەیاندنی ئازاد بە شەهیدکردنی ڕۆژنامەنووسان بێدەنگ ناکرێت. ڕۆژنامەنووسانی بەڕێز، بانگەواز لە هەمووتان دەکەین بۆ شەرمەزارکردنی شەهیدکردنی ڕۆژنامەنووس عەزیز کۆیلوئۆغلو بەشداری لە کۆنگرە ڕۆژنامەنووسییەکەدا بکەن کە سبەی لە سەنتەری میترۆ لە شاری سلێمانی کاتژمێر ١٥:٠٠ بەڕێوەدەچێت".