شەهید بەشار بەخاکسپێردرا، شەهید حوسێن یادکرایەوە

شەهیدی قەسەدە بەشار (محەمەد سەلال) لە گۆڕستانی شەدادی بەخاکسپێردرا، شەهید حوسێن (محەمەد عگلە ئەل ئیبراهیم) یادکرایەوە.

ئەنجوومەنی بنەماڵەی شەهیدانی شاری شەدادی لە کانتۆنی جەزیرە بۆ شەڕڤانی قەسەدە بەشار (محەمەد حەمەد سەلال) کە ٣ ی شوبات لە دەیرەزۆر شەهیدبوو، مەراسیمی بەخاکسپاردنی ئەنجامدا؛ هەروەها بۆ شەڕڤانی قەسەدە حوسێن (محەمەد عگلە ئەل ئیبراهیم) کە ١٥ ی کانوونی دووەم لە بەرخۆدانی بەنداوی تشرین شەهیدبوو، مەراسیمی غیابی ئەنجامدا.

مەراسیمەکە لە گۆڕستانی شەهیدانی شەدادی بە ئامادەبوونی جەماوەرێکی زۆر بەڕێوەچوو.

پاش خولەکێک ڕێزگرتن و نمایشی سەربازیی شەڕڤانانی قەسەدە، ئەندامی ئەنجوومەنی بنەماڵەی شەهیدانی شەدادی، ئەحمەد ئەل عەواد تیشکی خستەسەر فیداکاریی شەهیدان و گوتی: "ئەم شەهیدانە بۆ پاراستنی شکۆی گەلەکەیان گیانیان فیدا کرد".

عەواد بەڵێنی دووپاتکردەوە بۆ درێژەدان بە ڕێگەی شەهیدان.

لە فەرماندەکانی ئەنجوومەنی سەربازیی شەدادی، شیار شەدادی سەرەخۆشی لە بنەماڵەی شەهیدان کرد و ڕایگەیاند شەهیدان بۆ ئازادی و ئاسایشی گەلەکەیان تێکۆشان و شەهیدبوون.

پاشان ناسنامەی شەهیدان خوێنرایەوە و ڕادەستی بنەماڵەکانیان کرا. تەرمی شەهید بەشار بە درووشم و هەلهەلەی بەخاکسپێردران.