'هەڵگری ئاڵا و پێنووسی هەڤاڵ عەزیز دەبین'

ناوەندی ڕاگەیاندنی کەمئەندامانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا شەهید کردنی ڕۆژنامەنووس عەزیز کۆیلوئۆغڵوی شەرمەزارکرد و ڕایگەیاند، "لەو باوەڕەداین کە تەنها بە درێژەدان و بەرفراوانکردنی خەبات و بەرخۆدان دەتوانین ببینە شایستەی شەهیدانمان."

ناوەندی ڕاگەیاندنی فیدراسیۆنی کەمیەندامانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا سەبارەت بە تیرۆرکردنی ڕۆژنامەنووس عەزیز کۆیلوئۆغڵو کە لە هێرشێکی دەوڵەتی تورک لە ڕانیە شەهید بوو، بەیاننامەیەکی نووسراوی بڵاوکردەوە.

ڕاگەیاندراوەکە بەم جۆرە:

"بە داخێکی زۆرەوە بیستمان کە هەڤاڵی هێژامان خەباتکاری ڕاگەیاندی ئازاد، شۆڕشگێڕی ڕێگەی حەقیقەت، هەڤاڵ عەزیز کۆیلوئۆغڵو، لە٢٧ی کانوونی دووەم لە ڕانیە لە باشووری کوردستان، لە ئەنجامی هێرشێکی دەوڵەتی داگیرکەری تورک شەهید کرا، ئێمە ئەم هێرشە ترسنۆکانەیە بۆ سەر هەڤاڵ عەزیز کۆیلوئۆغڵو بە توندی ئیدانە دەکەین.

هەڤاڵ عەزیز بەساڵان لە گەیاندنی ئێش و ئازارەکانی گەلی کورد بۆ هەموو جیهان خەباتێکی بێوێنەی بەڕێوە دەبرد. هەڤاڵ عەزیز بە ژیان، کەسایەتی و هەڵوێستی خۆیەوە لەخەباتی چاپەمەنی ئازاددا نیشانی هەموومان، هەڤاڵانیدا کە شۆڕشگێڕ و ڕۆژنامەنووسێکی ڕێگەی حەقیقەت دەبێت چۆن بژیت. هەر لە شنگالی پیرۆزەوە تا ڕۆژاوا مەڵبەندی بەرخۆدان و باشووری کوردستان بوو بە دەنگی مرۆڤایەتی.

لە ڕێگەی نووسین و شیرۆڤەکانییەوە، گەلی ناوچەکە و هەموو جیهانی لە راستی داگیرکاریی دەوڵەتی تورکی ئاشکرا دەکرد، هەروەها بە نوسینەکانی ڕوونی دەکردەوە کە پارادایم و فەلسەفەی ڕێبەر ئاپۆ چەندە لە چارەسەری هەمیشەیی کێشە کۆمەڵایەتییەکاندا کاریگەری هەیە.

ئێمە وەک شاگردانی هەڤاڵ عەزیز و راگەیاندنی کەمەندامانی شەڕ لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا، زۆر توڕە و خەمگینین بە شەهید بوونی هەڤاڵمان. بەڵێن دەدەین قەڵەم و ئاڵای هەڤاڵ عەزیز مامۆستامان لەسەر زەوی نەهێڵین. چونکە لەو باوەرەداین تەنها بە بەردەوامی و پەرەدان بە خەبات و بەرخۆدان دەتوانین ببینە لایەقی شەهیدانمان.

بەو بۆنەوە پرسە و سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی بنەماڵەی هەڤاڵ عەزیز و سەرجەم گەلەکەمان دەکەین. دووپاتی دەکەینەوە قد لە ڕێبازی مامۆستامان هەڤاڵ عەزیز ناگەڕێینەوە."