پێکەوە مافی هیوا بەجێ بێنین و ئاشتی بنیات بنێین
چیدەم کلچگون هاوسەرۆکی گشتی دەبەپە لە گردبوونەوەی ئازادی بۆ ڕێبەر ئاپۆ قسەی کرد و ڕایگەیاند؛ "با لە ١٥ی شوباتدا مافی هیوا بەجێ بێنین و ئەو ئاشتیەی کۆمەڵگا بە تامەزرۆییەتی بنیاتی بنێین."
چیدەم کلچگون هاوسەرۆکی گشتی دەبەپە لە گردبوونەوەی ئازادی بۆ ڕێبەر ئاپۆ قسەی کرد و ڕایگەیاند؛ "با لە ١٥ی شوباتدا مافی هیوا بەجێ بێنین و ئەو ئاشتیەی کۆمەڵگا بە تامەزرۆییەتی بنیاتی بنێین."
چیدەم کلچگون ئوچار هاوسەرۆکی پارتی هەرێمە دیموکراتیکەکان (دەبەپە) لە گردبوونەوەی "ئازادی بۆ ئاشتی" لە ئامەد کە بەهەزاران کەس بەشدارییان تێدا کرد قسەی کرد و ڕایگەیاند؛ ئەوانەی پێیان وایە بە تیرۆرکردنی عەزیز کۆیلوئۆغڵو تێکۆشان کۆتایی دێت، پێویستە بزانن کە بەهەزاران نازم، جیهان و عەزیز درێژە بە ڕێگایان دەدەن.
چیدم کلچگون ئوچار لە گردبوونەوەکەدا ئەوەشی گوت؛ "کاتی ئەوەیە باس لە سەختی و سوودەکانی ئاشتی بکەین. ئاشتی بریتییە لە بنیاتنانی داهاتوویەکی دیموکراتیک و پێکەوەژیان. تێکۆشانی بەساڵانمان بۆ پاراستنی شوناس، زمان، باوەڕی و ئازادی کە لە جیهاندا نموونەیە. بۆئەوەی ژنان لە نیشتمانەکەماندا نەکوژرێن، کرێکاران کۆتایی بە ژیانی خۆیان نەهێنن و منداڵان لە کوردستان و جیهاندا نەکوژرێن، پێویستە دیموکراسی، ئاشتی و دادپەروەری لە وڵاتەکەماندا بنیات بنێین. عەبدوڵا ئۆجالان ٢٦ ساڵە لەدژی گۆشەگیری ئیمرالی بەرخۆدان دەکات. گەلی کورد و تورکیا و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە دەوری بیرۆکەکانی عەبدوڵا ئۆجالان کۆبوونەتەوە. پێویستە گوێ لەو کەسانە بگرین کە داوای ئاشتی دەکەن و لەو پێناوەدا کاری بۆ دەکەن. ئەمڕۆ ڕۆژی بێدەنگ بوون نییە.
بەڕێز ئۆجالان ڕایگەیاندووە کە بۆ چارەسەری هەر ئامادەکارییەک پێویست بێت ئەنجامی دەدات. وەرن لە ١٥ی شوباتدا مافی هیوا پێک بێنین و ئەو ئاشتیەی کە گەلانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست تامەزرۆتی بنیات دەنێین. پێویستە هەرکەسێ گوێ لە گەلی کورد و مافەکانی بگرێت. وەرن با پێکەوە سەدەیەکی نوێی بە ئاشتی بنیات بنێین. ئێستا کاتی ئەوەیە بەرێز عەبدوڵا ئۆجالان ئازاد بکرێت. بە ڕێزدارییەوە تێکۆشانتان پێرۆز دەکەم. هەروەها ئەو مۆدێلەی لە ڕۆژاوا جێبەجێ کراوە، بووەتە ڕووناکی بۆ هەموو جیهان. بۆیە پێویستە چارەسەری دیموکراتیک لە تورکیا لەگەڵ ستاتۆی ڕۆژاوا ناکۆک نەبێت."