گردبوونەوەی 'ئازادی بۆ ڕێبەر ئاپۆ' لە ئامەد
بە پێشەنگایەتی دەبەپە و دەم پارتی گردبوونەوەکەی ئامەد بە خواستی 'ئازادی بۆ ڕێبەر ئاپۆ' دەستی پێکرد، لە گردبوونەوەکەدا درووشمەکانی "بژی سەرۆک ئاپۆ" و "ژن ژیان ئازادی" بەرزکرانەوە.
بە پێشەنگایەتی دەبەپە و دەم پارتی گردبوونەوەکەی ئامەد بە خواستی 'ئازادی بۆ ڕێبەر ئاپۆ' دەستی پێکرد، لە گردبوونەوەکەدا درووشمەکانی "بژی سەرۆک ئاپۆ" و "ژن ژیان ئازادی" بەرزکرانەوە.
بە پێشەنگایەتی پارتی هەرێمە دیموکراتیکەکان (دەبەپە) و پارتی یەکسانی و دیموکراسی گەلان (دەم پارتی) لە ناوچەی یەنیشەهیری ئامەد لە گۆڕەپانی ئیستاسیۆن گردبوونەوەی " ئازادی بۆ ئاشتی" ئەنجام دەدرێت. بۆ بەشداربوون لە ڕێپێوانەکەدا بە هەزاران کەس لە هاوڵاتییانی ئامەد و شارەکانی دیکەی باکووری کورستانەوە بەڕێکەوتن و بەشداربوون.
لە گۆڕەپانی گردبوونەوەکەدا درووشمەکانی "چارەسەری دیموکراتیکی بۆ ئایندەیەکی ئازاد"، "ڕێگەی چارەسەری دیموکراتیکی ئازادییە" و "ژن ژیان ئازادی" دەگوترێنەوە.
لە گردبوونەوەکەدا هاوسەرۆکانی دەم پارتی، هاوسەرۆکی گشتی دەبەپە چیدەم کلچگون ئوچار، چالاکوانانی تەڤگەری ژنانی ئازاد (تەژەئا) و دایکێکی ئاشتی قسەدەکەن.
هەروەها هاوسەرۆکی گشتی دەبەپە کەسکین بایندر، پەڕلەمانتارانی دەم پارتی و جەهەپە و هاوسەرۆکانی شارەوانی ئامەد و ناوچەکانی بەشدار دەبن.
لەگەڵ بەردەوامی هاتنی گەل بۆ گۆڕەپانی گردبوونەوەکە چەندان ڕێخکراوی مەدەنی و دامودەزگاکانی دیکە بەشداری گۆڕەپانەکە بوون.
لەگەڵ بەرفراوان بوونی گردبوونەوکەدا بە هەزاران کەس درووشمی "ژن ژیان ئازادی" دەڵێنەوە.
دواتر هاوسەرۆکی ڕێکخستنی ئامەدی دەم پارتی عەباس شاهین قسەیکرد و وتی: "با ئەم گۆڕەپانە ببێتە گۆڕەپانی ئاشتی، کات کاتی ئاشتییە. وەرن پێکەوە بە خەباتی هاوبەشمان ئاشتییەکی شکۆدار بونیاد بنێیین."
دواتر چالاکوانی تەژەئا چاغلار دەمیرەڵ قسەیکرد و وتی: "ئازادی کۆمەڵگە و ژنان لە ئازادی عەبدوڵا ئۆجالاندا دەبینین. لەبەر ئەمەش لە ڕۆژهەڵاتی ناوین، لە تورکیا و جیهان هەموو ڕۆژێک ژن شەهید دەکرێت. هێرشەکان لەسەر ژنان زیاد بووە. دەوڵەت-نەتەوە، داگیرکەر و زیهنیەتی پیاو هەموو ڕۆژێک ژن شەهید دەکات، بەڵام ئێمەی ژنانی کورد، ژنان ئاشتییمان دەوێت، هەمووکاتێک و لە هەموو شوێنێک بۆ ئاشتیی و ئازادی دەڵێین "ژن، ژیان، ئازادی".
وتیشی: "ئاشتییمان دەوێت، دیموکراسی و ئازادییمان دەوێت. هەربۆیە پێش هەمووشتێک دان بە ستاتۆی ڕۆژئاوا بنرێت. چونکە ڕۆژئاوا بۆ جیهان نمونەیە. تەژەئا لە هەموو شوێنک پێشەنگایەتی دەکات. بۆ ئاشتیی و یەکێتی گەلان پێشەنگایەتی دەکات. گەلی ئامەد و ژنانی کورد ئاشتیی و دیموکراسییان دەوێت. پێش هەموو شتێک دەبێت گۆشەگیری لەسەر ڕێبەری گەلی کورد بەڕێز ئۆجالان هەڵبگیرێت، تاوەکو لە دانوستانەکاندا جێ بگرێت. بۆ ئازادی ڕێبەر ئاپۆ لە گۆڕەپانین. ئازادی نزیکە، ئازادی ڕێبەر ئاپۆ نزیکە".
لە کاتی قسەکردنی چاغلاردا جەماوەر چەندین جار بێپچڕان دروشمی "بژی سەرۆک ئاپۆ"، "ژن، ژیان، ئازادی" و "بژی بەرخۆدانی ڕۆژئاوا" بەرزکرایەوە.