ژنان لە قوبرس پێشەنگی کەمپەینن
ئەندامانی دەستپێشخەریی ژنانی کورد لە قوبرس بۆ دەرهێنانی ناوی پەکەکە لە "لیستی تیرۆر" لە پارکی مۆلوز ستاندیان دانا و چەندین واژۆیان کۆکردەوە.
ئەندامانی دەستپێشخەریی ژنانی کورد لە قوبرس بۆ دەرهێنانی ناوی پەکەکە لە "لیستی تیرۆر" لە پارکی مۆلوز ستاندیان دانا و چەندین واژۆیان کۆکردەوە.
لە کوردستان، ئەوروپا و سەرتاسەری جیهان کەمپەینی واژۆکردن بۆ لابردنی ناوی پەکەکە لە "لیستی تیرۆر" بەردەوامە. لە قوبرس ژنان پێشەنگایەتیی کەمپینەکە دەکەن. لە چوارچێوەی کەمپینەکەدا ئەنجوومەنی گەلی کورد لە قوبرس، ژنان، گەنجان، بنەماڵە کوردەکان و دۆستانی کورد، لە ناوچە جیاوازەکاندا ستاند بۆ کۆکردنەوەی واژۆ دادەنێن و هەموو ڕۆژێک واژۆ کۆدەکەنەوە.
ئەندامانی دەستپێشخەریی ژنانی کورد قوبرس بە دروشمی "پەکەکە ئازادی ژن و راستیی ژنانە" ڕۆژی سێشەممە و چوارشەممە لە گۆڕەپانە جیاوازەکاندا ستاندیان بۆ واژۆکۆکردنەوە دانا و بەبێ پچڕان دەستیان بە کۆکردنەوەى واژۆ کرد. ژنان دوێنێ لە پارکی مۆلۆز لە شاری لیماسۆل ستاندیان دانا. ژنان شوێنی ستاندەکەیان بە وێنەکانی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و ئاڵاکانی پەکەکە ڕازاندبووە.
ژنان ڕاگەیاندراوێکیان لەبارەی کەمپەینی واژۆکۆکردنەوەکەیان خوێندەوە. ڕاگەیاندراوەکە لەلایەن فاتمە دۆغان هاوسەرۆکی ئەنجومەنی گەلی کورد لە قوبرس خوێندرایەوە. دۆغان رایگەیاند، ئازادیی ژن بە ئایدۆلۆژیای ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و پەکەکە مانادارە و وتی: "ئەم خەباتە بۆ ئێمە واتایەکی زۆر گرنگی هەیە. بۆ ئەوەش ئێمە وەک ژنان لە هەفتەیەکدا دوو ڕۆژ لە گۆڕەپانە جیاوازەکان ڕادەوەستین و ستاند دادەنێن و واژۆ کۆدەکەینەوە. ئامانجمان ٥ هەزار واژۆیە. زۆر کەممان ماوە بە ئامانجەکەمان بگەین".
دۆغان داوای لە ژنان و گەلی کورد لە ئەوروپا کرد، هەمووان بە ڕۆحی هەڵمەتی هەمەلایەنە بەشداری لە کەمپەینی واژۆ کۆکردنەوەکەدا بکەن.
ژ.ت