ژنانی پرشنگی خۆر ٢ پۆلیسیان بریندارکرد، کارگەیەک و ٨ ئۆتۆمبێلیان سوتاند

دەستپێشخەری ژنانی پرشنگی خۆر رایگەیاند لە ئیستەنبوڵ لە ئۆتۆمبێلێکی زریپۆشی پۆلیسەکانیانداوە، لە ئەنجامدا ٢ پۆلیس برینداربوون و لە مێرسینیش کارگەیەک و ٨ ئۆتۆمبێلیان سوتاندووە.

دەستپێشخەری ژنانی پرشنگی خۆر بە راگەیەندراوێک ئاشکرای کرد کە لەبەرامبەر نۆکەران و هێرشەکانی داگیرکەران چالاکی تۆڵەسەندنەوەیان کردووە.

لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، "٢٤ی تشرینی یەکەم لە ناوچەی سیلیڤری ئیستەنبوڵ یەکینەکانمان لە بەرامبەر پۆلیسەکانی دەوڵەتی تورکی فاشیست بە تەقەمەنی و چەکی سوک چالاکییان کرد. لەو چالاکییەدا زیانێکی گەورە بە ئۆتۆمبێلێکی زرێپۆشی پۆلیس گەیەنرا و دوو پۆلیسی تورک کە لە ئۆتۆمبێلەکەدا بوون بە سەختی برینداربوون".

لەبارەی چالاکییەکەی مێرسینیشەوە هاتووە، "٢٥ی تشرینی یەکەم لە ناوچەی مەزیتلی مێرسین، کارگەیەکی بۆیاخی سەرمایەدارێکی ئاکەپەیی فاشیست و ٨ ئۆتۆمبێلی گرانبەها لەلایەن یەکینەکانمانەوە سوتێنراون".

هـ . ب