ژنانی پرشنگی رۆژ بە چەک و تەقەمەنی لەدژی گاردیان و پاسەوانەکان چالاکیان ئەنجامدا
دەستپێشخەری ژنانی پرشنگی رۆژ لە ئەستەنبوڵ و کۆجائەلی بە چەک و تەقەمەنی لە گاردیان و پاسەوانەکانیاندا و لە مێرسینیش کارگەیەک و دوو ئۆتۆمبێڵیان سووتاند.
دەستپێشخەری ژنانی پرشنگی رۆژ لە ئەستەنبوڵ و کۆجائەلی بە چەک و تەقەمەنی لە گاردیان و پاسەوانەکانیاندا و لە مێرسینیش کارگەیەک و دوو ئۆتۆمبێڵیان سووتاند.
دەستپێشخەری ژنانی پرشنگی ڕۆژ رایگەیاند کە لە ئەستەنبوڵ، مێرسین و کۆجائەلی چالاکیان ئەنجامداوە.
بەپێی دەستپێشخەریەکە، " سیاسەتی لەناوبردنی دەوڵەتی فاشیستی تورک لە زیندانەکانی ئامەددا، چۆن بە ئاگری راپەرینی مەزلۆم دۆغان تێکشکا، جارێکی دیکەش تێکدەشکێتەوە. جارێکی دیکە سڵاو کەمالی لازمان لە پاسەوانە فاشیستەکانی زیندانەکان کرد و بەردەوام دەبین."
دەستپێشخەریەکە رایگەیاند کە ١١ی تەمووز لە ناوچەی چاتالکۆی ئەستەنبوڵ، پاسەوانەی دەوڵەتی فاشیستی تورک کە بە خۆیان دەڵێن 'بازەکانی شەو' کرانە ئامانج و وتی، " لە کاتژمێر ٠٢:٣٠دا بە تەقەمەنی و چەکی سووک لە دەوریەکی پاسەوانەکانماندا و ٢ پاسەوان بە سەختی بریندار بوون."
ئۆتۆمبێڵی پاسەوانەکان زیانێکی زۆری بەرکەوتووە و یەکینەکە بە سەلامەتی لە شوێنی چالاکیەکە کشاوەتەوە.
هەروەها ١٢ی تەمووزیش لە ناوچەی گەبزەی کۆجائەلی لەدژی گاردیانە فاشیستیەکان چالاکی ئەنجامدراو و لە چەک لەدژی ٢ گاردیان چالاکی ئەنجامدراوە.
لە ئەنجامدا گولەیەک بەر ملی گاردیانێک کەوتووە و دواتر پۆلیسی تایبەت بۆ ناوچەکە گواستراوەتەوە و رێگە بە رۆژنامەنووسان نەدراوە رووداوەکە ڕۆمال بکەن.
دەستپێشخەری ژنانی پرشنگی رۆژ دەڵێت، " هەموو گاردیانەکان کە لە زیندانەکاندا ئەشکەنجە لە زیندانیان دەکەن، دەکەینە ئامانج."
هەروەها ئەوەشێ خستەڕوو کە ١٢ی تەمووز لە ناوچەی ئەردەملی مێرسینیش دوکانی کەسێکی ئاکەپەیی و ٢ ئۆتۆمبێڵی ٢ فاشیست سووتێنراون.
ف.ق