ژنانی تیشکی رۆژ لە ٣ شار تورکە فاشیستەکانیان کردە ئامانج
دەستپێشخەری ژنانی تیشکی رۆژ وڵامی هێرشەکانی سەر کوردانی دایەوە و لە ئەستەنبوڵ کرکلارئەلی و کۆجائەلی نەژادپەرستانی تورکیان کردە ئامانج.
دەستپێشخەری ژنانی تیشکی رۆژ وڵامی هێرشەکانی سەر کوردانی دایەوە و لە ئەستەنبوڵ کرکلارئەلی و کۆجائەلی نەژادپەرستانی تورکیان کردە ئامانج.
دەستپێشخەری ژنانی تیشکی رۆژ لە راگەیەنراوەکەیدا باسی ئەوەی کرد، ئەندامانی لە دژی هێرشەکانی سەر کوردان چالاکیان ئەنجامداوە و بە هێرشەکانیان حساب دەپرسن.
دەستپێشخەری ژنانی تیشکی رۆژ رایگەیاند، ٢٦ی تەمووز یەکینەکانیان لە ناوچەی بویوکچەکمەجەی ئەستەنبوڵ ٤ یەختی نەژادپەرستەکانی تورکیان سووتاندووە، ٢٧ی تەمووزیش لە ناوچەی لولەبورگازی کرکلارئەلی رێستورانتێکی دوو قاتی نەژادپەرستەکان و تەجاوزکارانیان سووتاندووە.
هەروەها ٢٨ی تەمووز لە چەیرئۆگڤای کۆجائەلی ترێلەیەکی جلوبەرگی ئۆجاخەکانی عوسمانی سووتێنراوە و نەژادپەرستێکی تورکیش لە ترێلەکەدا سزادراوە.
ف.ق