ڕۆژناومەوان ئەحمەد ئایڤا دەستگیرکرا

سزایی زیندانیکردن بە بانگەشەی 'پڕوپاگەندە بۆ ڕیکخستن' کە بەسەر ڕۆژنامەوان ئەحمەد ئایڤا سەپێنرابوو، جێبەجێکرا.

لە ساڵی ٢٠١٨ بە تۆمەتی' سوکایەتیکردن بە ئەردۆغان' لێپرسینەوە لە ڕۆژنامەوان ئەحمەد ئایڤا کرا. لە کاتی لێکۆڵنیەوەدا دادگا بە تاوانی' بانگەشە بۆ ڕێکخستن' سزایی ٣ ساڵ و نیو زیندانی بۆ ئەحمەد پەسەندکرد و دەستگیرکرا.

ئایڤا لە سەر ئەژماری تایبەتی خۆیی ئەوەی ڕاگەیاند؛ "سزایی ٣ساڵ و نیو کە بەسەرمدا سەپیێنراوە، پەسەندکرا. منیان ڕەوانەی زیندانی سیلڤەری کردووە. لەو ڕۆژگارەی کە ئازادی ڕەخنەگرتن لە توکیا بوونی دەبێت و وتنی 'با ڕۆڵەکانمان نەمرن' بە تاوان نەزانرێت، یەکتر دەبینینەوە"