زەلال زاگرۆس لە یەریڤان یادکرایەوە: ئێمە لەسەر ڕێچکەی ڕێبەر ئاپۆین

کوردستانیان لە یەریڤانی پایتەختی ئەرمینیا زەلال زاگرۆسیان یادکردەوە، سڵاویان لە بەرخۆدانی گەریلا کرد و گوتیان: "درێژە بە تێکۆشانی شەهیدانی شۆڕش و ڕێبەر ئاپۆ دەدەین".

شۆڕشگێڕ و چالاکوان فریال سلێمان (زەلال زاگرۆس) لە ١٨ ی کانوونی دووەم لە کەرکوک تیرۆرکرا، لە ماڵی گەلی یەریڤان یادکرایەوە.

ئاماژە بەوە کرا زەلال زاگرۆس ماوەیەکی زۆر بە پێداگری و جەسارەتەوە بۆ ڕێکخستنی گەلی ئەرمینیا تێکۆشاوە.

لە وتەکاندا دووپاتکرایەوە: "ئێمە تا کۆتایی لە کەسێتی زەلالدا درێژە بە تێکۆشانی هەموو شەهیدانی شۆڕش و ڕێبەر ئاپۆ دەدەین".

هەروەها دووپاتکرایەوە، دەوڵەتی فاشیستی تورک دوژمنی ژنانی شۆڕشگێڕ و قارەمانە، بۆیە دەیانکاتە ئامانج و شەهیدیان دەکات.

لە چالاکییەکەدا سڵاو لە بەرخۆدانی گەریلا کرا و ئاماژە بەوە کرا، دەوڵەتی فاشیستی تورک بۆ شاردنەوەی شکستی بەرامبەر گەریلا، لە شارەکان چالاکوان و شۆڕشگێڕان دەکاتە ئامانج و لە ڕۆژئاوا شوێنە سڤیلەکان بۆردوومان دەکات.