زیاتر لە ١٠٠ پەرلەمانتاری عێراق داوای دەرکردنی هێزە بیانییەکان دەکەن

لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق واژووی زیاتر لە ١٠٠ پەرلەمانتار کۆکراوەتەوە بۆ دەرکردنی ھێزە بیانییەکان لە عێراق.

فالح خەزعەلی، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند کە لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق زیاتر لە ١٠٠ واژووی پەرلەمانتارانی عێراقیان کۆکردووەتەوە بۆ ئامادەکردنی یاسایەک و پەسەندکردنی بۆ دەرکردنی ھێزە بیانییەکان لە خاکی عێراق.

فالح خەزعەلی، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئاشکراشی کرد: "لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق کۆدەنگییەک ھەیە بۆ دەرکردنی سەرجەم ھێزە بیانییەکان لە عێراق لەنێویشیاندا ھێزەکانی ئەمریکا".