زیندانی ئوغور تاشدەڤرەن: پێویستە هەموو کەسێک بەشداری ئەم پرۆسەیە ببێت
ئوغور تاشدەڤرەن، کە بۆ ئازادی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و چارەسەری کێشەکانی گەلی کورد، بەشداری مانگرتن لە خواردن بووە وتی: "گرنگە هەموو کەسێک بەشداری ئەم پرۆسەیە ببێت".
ئوغور تاشدەڤرەن، کە بۆ ئازادی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و چارەسەری کێشەکانی گەلی کورد، بەشداری مانگرتن لە خواردن بووە وتی: "گرنگە هەموو کەسێک بەشداری ئەم پرۆسەیە ببێت".
ئوغور تاشدەڤرەن، لە ناوچەی کەربۆرانی مێردین لە ٣٠ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٥دا، لە کاتی تیرۆری دەوڵەت بە ناوی 'قەدەغەکردنی چوونەدەرەوە' دەستگیرکرابوو، شەش جار سزای هەتا هەتایی بە سەردا سەپێنراوە.
زیندانی ئوغور تاشدەڤرەن، کە لە زیندانی جۆری ئێسی ماناڤگات زیندانکراوە، لە ڕێگەیی پەیوەندی تەلەفۆنیەوە لەگەڵ بنەماڵەکەی قسەیکردوە و ئەوەی وتووە: " هەتا چالاکیەکەمان سەردەکەوێت، ئێمە لەو خەباتە بەردەوام دەبین. گرنگە هەموو کەسێک بەشداری ئەم پرۆسەیە ببێت".
ئوغور تاشدەڤرەن ڕایگەیاند کە گۆشەگیری سەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان، جیاواز نیە لە پیلانگێڕێکەی ١٥ی شوباتی ١٩٩٩ و وتی: "ئەو گۆشەگیری ڕەهایەی ٢٥ ساڵە سەر ڕێبەری گەلی کورد قوڵتر دەکرێتەوە، ئەخلاقی، مرۆڤانە و یاسایی نیە. تورکیا پشتی بە هێزە نێونەتەوەیەکان بەستوە و ئەم سیاسەتە بەڕێوەدەبات. گۆشەگیری سەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان، پەیوەندی بەو سیاسەتی لە ناوبردن و نکۆڵیکردنەوە هەیە بەرامبەر بە گەلی کورد. وەک زیندانی سیاسی لە زیندانین. ئەم کامپینە، بۆ ئاشکراکردنی ئەم سیاسەتە بە گرنگ دەزانین. بەشداربوون لەم هەنگاوە وەک بابەتێکی مان و نەمان دەبینین".
ئوغور تاشدەڤرەن وتی: "ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ، وەک ئازادی گەلی کورد، گەلی تورک و گەلانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەبینین. لەبەر ئەم هۆکارە دەبێت هەموو کەس دەست پێبکات. سڵاو لە بەرخۆدانی ڕێبەر ئاپۆ".