زیندانیان لە زیندانی بێشکدوزو دەستیان بە چالاکیی مانگرتن لە خواردن کرد
زیندانیانی زیندانی بێشکدوزوی ترابزۆن لە ١٤ی تەموزدا لە دژی پێشێلکردنی مافەکانیان بۆ ماوەی ٥ ڕۆژ مانگرتن لە خواردنیان دەستپێکرد.
زیندانیانی زیندانی بێشکدوزوی ترابزۆن لە ١٤ی تەموزدا لە دژی پێشێلکردنی مافەکانیان بۆ ماوەی ٥ ڕۆژ مانگرتن لە خواردنیان دەستپێکرد.
زیندانیانی زیندانی جۆری تی لە ناوچەی بێشکدوزوی پارێزگای ترابزۆنی تورکیا بەهۆی زیادبوونی پێشێلکارییەکانی مافەکانی مرۆڤەوە بۆ ماوەی ٥ ڕۆژە مانیان لە خواردن گرتووە. ١٤ زیندانی، کە لە ١٤ی تەموزەوە مانیان لە خواردن گرتووە، داوای کۆتایهاتن بە پێشێلکارییەکانی مافەکانی مرۆڤ لە زیندانەکاندا کرد.
ڕەسول چەکەر تەمەن ٥٢ ساڵ یەکێک لە زیندانییە مانگرتووەکان بە تەلەفۆن قسەی لەگەڵ حەلیمە چەکەری هاوژیندا کردووە و حەلیمە چەکەر ڕایگەیاند، زیندانییان ڕۆژی ١٤ی تەموز بەهۆی پێشێلکارییەکانی مافەکانی مرۆڤ لە زینداندا بۆ ماوەی ٥ ڕۆژ مانیان لە خواردن گرتووە. حەلیمە چەکەر ڕاشیگەیاند: زیندانییەکان ڕایانگەیاندووە، چالاکییەکەیان تاوەکو قبوڵکردنی داواکارییەکانیان بەردەوام دەبێت.
حەلیمە چەکەر ئاماژەی بەوەشدا، ڕەسوڵ چەکەری هاوژینی ڕایگەیاندووە، ١٤ کەس لە یەک قاوش دا دەمێننەوە، کتێب، ڕادیۆ و ڕۆژنامەیان پێنادرێت و لە خاڵی چوونە ناو زیندانەکەدا پشکنین و گەڕانی زیندانیان بە ڕووتی بەسەر زیندانییەکاندا دەسەپێنرێت. ئەو زیندانیانەی ئەو پێشێلکارییە قبوڵ نەکەن ئەشکەنجەى دەدرێن. چەکەر وتیشی: "زیندانییەکان هەمیشە لە ژوورە تاکە کەسییەکاندا ڕادەگیرێن. ئەوانەی تازە دەهێنرێن بۆ زیندان دەیانخەنە ژووری تاکەکەسی و پەیوەندی و هاوبەشی لە زیندانیان قەدەغە دەکرێن".
چەکەر ئەوەشی وت: هاوژینەکەی وتوویەتی، ئەو خواردنەی پێیان دەدرێت ناخورێت و بۆ پێشێلکارییەکانی مافەکانی مرۆڤ بەرامبەر بە زیندانییەکان داوای هەستیاریی لە ڕای گشتی کرد.
ژ.ت