زیندانیانی سیاسی:هەتا بەڕێز ئۆجالان ئازاد نەکرێت، هەر جۆرە چالاکیەک ڕەوایە
زیندانیانی سیاسی لە زیندانی کرکلار لە بوجای دەڵێن"هەتا عەبدوڵا ئۆجالان ئازاد نەکرێت هەموو جۆرە چالاکیەک ڕەوایە".
زیندانیانی سیاسی لە زیندانی کرکلار لە بوجای دەڵێن"هەتا عەبدوڵا ئۆجالان ئازاد نەکرێت هەموو جۆرە چالاکیەک ڕەوایە".
مانگرتنی زیندانیانی سیاسی کە لە ٢٧ی تشرینی دووەمەوە بۆ ئازادی جەستەیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان دەستی پێکرد، بەردەوامە. زیندانیانی سیاسی لە زیندانی ژمارە دووی کرکلار لە شاری بوجای لە ڕێگەی پارێزەرەکانیانەوە پەیامێکیان بڵاو کردەوە.
داوای بەرفراون کردنی چالاکییەکان لە گەل کرا
پەیامی زیندانییە سیاسیەکان بەم شێوەیە:
"ئێمە وەک ٣٢ زیندانی سیاسی لە زیندانی کرکلار ژمارە ٢ی شاری بوجای سەرەتا وەک زیندانییانی ئازادی، لە دڵەوە سڵاو لە هەموو وڵاتپارێزان، ئاشتیخوازان، دیموکراتەکان و پارێزەران و بەرگریکارانی مافی مرۆڤ دەکەین، بە جۆش و خرۆشێکی زۆرەوە بەشداریمان لە هەڵمەتی 'ئازادی بۆ بەڕێز ئۆجالان، چارەسەری بۆ پرسی کورد' کردووە. ئێمە بە ئیرادەیەکی بەرزەوە بەردەوامین لە مانگرتن لە خواردن، دۆست و دوژمن دەزانن بەڕێز ئۆجالان بۆ ئێمە لە سەرووی هەموو شتێکەوەیە. لە تورکیا و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، ئەوەی ئاشتی، ئازادی و دیموکراسی گەرنتی دەکات بەڕێز ئۆجالانە، هەمووان زۆر باش دەزانن کە بەڕێز ئۆجالان بەردەنگی چارەسەری پرسی کوردە.
لە پێناو ئازادی بەڕێز ئۆجالان، ئامادەین هەر جۆرە چالاکیەک ئەنجام بدەین، بۆ بەجێبەجێ کردنی هەموو جۆرە بەرپرسیاریەتێک ئامادەین. لەم قۆناغەدا هەفتانە دوو هاوڕێمان بە شێوەی نۆرەیی بەشداری مانگرتنەکە دەبن. ئێمە بە دەسەڵاتدارانی دەوڵەت و هاوپەیمانەکانیان لە جیهاندا دەڵێین؛ هەتا بەڕێز ئۆجالان ئازاد نەکرێت، هەر جۆرە چالاکیەک بۆ ئێمە ڕەوایە. ئامادەی گیانفیدایین. ئێمە دەزانین بنەماڵە و گەلەکەمان لەگەڵماندان و بە دڵ و گیان پشتگیری چالاکییەکەمان دەکەن. بۆیە دووبارە داوا لە گەلەکەمان دەکەین؛ پێویستە پشتگیرییەکانیان بۆ ئێمە بەرفراوان بکەن، بە چالاکییە جۆراوجۆرەکانیان ئازادی بەڕێز ئۆجالان و کوردستان نزیکتر بکەنەوە."