زیندانیانی زیندانی بافرا: دەنگمان ببیستن

زیندانی نەخۆش سەلامی کەلەش لە زیندانی جۆری تی لە بافرا ڕایگەیاند، بەڕێوبەرایەتی زیندانەکە بە شێوەیەکی میزاجیانە سزای زیندانیکردنی بەسەردا سەپاندووە و دەڵێت، گوشار و دوورخستنەوە و هەڕەشەکان لە زینداندا زیادی کردووە.

زیندانی نەخۆش سەلامی کەلەش لە زیندانی جۆری تی لە بافرا ڕایگەیاند، بەڕێوبەرایەتی زیندانەکە بە شێوەیەکی میزاجیانە سزای زیندانیکردنی بەسەردا سەپاندووە و دەڵێت، گوشار و دوورخستنەوە و هەڕەشەکان لە زینداندا زیادی کردووە.

ئەشکەنجە دژی زیندانیانی سیاسی لە زیندانی جۆری تی لە ناوچەى بافرای پارێزگای سامسۆن بەردەوامە. سەلامی کەلەش نەخۆشیی بورانەوەی لەگەڵدایە و لە زیندانی بافرا ڕادەگیرێت و لە کاتی پەیوەندی تەلەفۆنی هەفتانەیدا لەگەڵ خێزانەکەیدا، باسی لە پێشێلکارییەکانی مافی مرۆڤ لە زینداندا کرد.

دوورخستنەوەی میزاجی، سزای ژووری تاکەکەسی، هەڕەشەکان

کەلەش ڕایگەیاند، ئەوان لە ژێر گوشارێکی سەخت و قورسدان و وتی: "گوشارێکی دەروونیی بەهێزمان لەسەرە. بەرپرسی نوێی  پاسەوانەکان، دوورخستنەوەی میزاجی و سزای ژووری تاکەکەسی دەسەپێنێت. بەرپرسی نوێی پاسەوانەکان دەڵێت، ""لێرە قسەی ئێمە دەخوات و هەڕەشەمان لێ دەکات. ئەوان هەموو شتەکانمانیان لە ئێمە سەندووەتەوە و پێمانی نادەنەوە. ئێمە ڕەوانەى نەخۆشخانە ناکرێین. ئەو هەڤاڵانەمان، کە سزاکانیان تەواو بووە بە شێوەیەکی هەڕەمەکی و میزاجی ئازاد ناکرێن".

'ئێمە نازانین چییان بەسەر هەڤاڵەکانمان دا هێناوە'

عەگید توفان-یش، کە لە زیندانی جۆری تیی بافرا ڕاگیراوە لە پەیوەندیی تەلەفۆنیدا لەگەڵ خێزانەکەی لە ١٠ی ئەیلولدا ڕایگەیاندبوو، گوشار خراوەتە سەر زیندانەکان و ٦ زیندانی خراونەتە ژووری تاکە کەسی و ٦ زیندانیی تریش دوورخراونەتەوە بۆ زیندانەکانی تر.

توفان ڕایگەیاند، پاسەوانەکان لە نیوەشەودا دەستیان بەسەر هەموو کەلوپەلەکانیان دا گرتووە و داوای کرد: "کاتێک هۆکارەکەیمان  پرسی، هەڕەشەی کوشتنیان لێکردین و سزای ١٥ ڕۆژ ژووری تاکەکەسیان بەسەرماندا سەپاند. لە کاتێکدا، کە ٤٠ هەڤاڵمان لە هەمان قاوش دان، ئێمەیان خستە ژووری ٢ کەسی. ٦ هەڤاڵمان دوورخرانەوە. ئێمە تا ئێستاش نازانین ئەو هەڤاڵانەمان چییان بەسەردا هاتووە و لە کوێن. بە بەردەوامی سووکایەتیم پێدەکەن و هەڕەشەی دورخستنەوەشم لێدەکەن. بەتایبەتی سەرۆکی پاسەوانەکان، کە ناوی مستەفایە هەڕەشەمان لێدەکات، بۆیە دەنگی ئێمە ببیستن".

ژ.ت