زیندانیکراوی سیاسی ئەحمەد عادل پاش ٣٠ ساڵ ئازادکرا
ئەحمەد عادل کە لەلایەن دادگای سەربازیی دەوڵەتی تورکەوە لە ساڵی ١٩٩٤ سزای زیندانی هەتا هەتایی بەسەردا سەپێنرا، پاش ٣٠ ساڵ ئازادکرا.
ئەحمەد عادل کە لەلایەن دادگای سەربازیی دەوڵەتی تورکەوە لە ساڵی ١٩٩٤ سزای زیندانی هەتا هەتایی بەسەردا سەپێنرا، پاش ٣٠ ساڵ ئازادکرا.
ئەحمەد عادل کە لە زیندانی ئاسایشی باڵای دۆشمەلتی ئەنتاڵیاوە ڕاگیرابوو، پاش ٣٠ ساڵ و ٦ مانگ ئازادکرا.
ساڵی ١٩٩٤ بە تۆمەتی "تێکدانی یەکێتی و یەکپارچەیی وڵات" سزای هەتا هەتایی بەسەر عادلدا سەپێنرا.
عادل لەبەردەم زیندان لەلایەن بنەماڵەکەی و ئەندامانی ڕێکخراوەکانەوە پێشوازی لێ کرا.
عادل ڕایگەیاند هەم دڵخۆش و هەم غەمگینە، دووپاتی کردەوە، ئازادبوونی ٦ مانگ دواخراوە.
تیشکی خستەسەر بانگەوازی "ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتیک"ـی ڕێبەر ئاپۆ و داوای کرد ئاشتی لە وڵاتدا بەرقەرار بێت.
عادل بەرەو زێدی خۆی لە مێردین کەوتەڕێ.