زیندانیەکی سیاسی گواسترایەوە
زیندانی سیاسی ئوگور چیچەک کە لە زیندانی تیپی (ت)ی ئودەمیشی ڕاگیرابوو، گواسترایەوە بۆ زیندانی بۆدروم.
زیندانی سیاسی ئوگور چیچەک کە لە زیندانی تیپی (ت)ی ئودەمیشی ڕاگیرابوو، گواسترایەوە بۆ زیندانی بۆدروم.
زیندانی سیاسی ئۆگور کە لە زیندانی ئودەمیشی ئەزمیر زیندانیکرابوو، لە ٢٧ی کانوونی دووەمدا گواسترایەوە بۆ زیندانی تیپی (س)ی بۆدروم. چیچەک لە ساڵی ٢٠١٢دا لە کاتی خوێندنی زانکۆدا بە بانگەشەی "ئەندامی ڕێکخستن و پروپاگەندەی ڕێکخستن" سزایی ٣٢ ساڵ زیندانی بەسەردا سەپێنرا. لە سەرەتادا لە زیندانی ژمارە ٢ی تیپی (ف)ی کریکلار ڕاگیرابوو، داتر لە ساڵی ٢٠١٧دا بە ئەشکەنجەدانەوە گواسترابوویەوە بۆ زیندانی ئودەمیشی، لەکاتی گواستەوەیدا بۆ زیندان چیچەک و هاوڕێیەکی برینداربوون.
زیندانی بۆدروم دوایی دوو ڕۆژ، بنەماڵەیی چیچەکی ئاگادارکردەوە. بەڵام بنەماڵەکەی نەیانتوانی چاویان بە چیچەک بکەوێت و هیچ زانیارییەکیان لە بارەیەوە دەستکەوێت. هاوڕێکانی چیچەک ئەوەیان ئاشکراکرد، کە پاسەوانەکان داویانە بەسەر ژورەکەی چیچەکدا و گواستویانەتەوە بۆ زیندانی بۆدروم.