بۆ لابردنی گۆشەگیری ئیمراڵی، لە چوارچێوەی هەڵمەتی 'ئازادی بۆ ئۆجالان، چارەسەری سیاسی بۆ پرسی کورد' مانگرتن لە خواردنی بە نۆرە، بەردەوامە.
لە زیندانەکاندا هەر ڕۆژە و باس لە ئەشکەنجە و دوورخستنەوەی زیندانەکان دەکرێت، یەکێک لەو زینادانەش زیندانی کالکاندەرەی هەرێمی ریزەیە، کە بەشێوەیەکی لەناکاو و بەپەلە زیندانیی سیاسی وەفا یەلماز لە کاتی مانگرتی خواردندا، دیپۆرتی زیندنی کاڤاکی سەمسون کراوە.
ئەحمەد یەڵماز برای وەفا یەڵماز لەبارەی ئەو بابەتەوە قسەی بۆ ئاژانسی هەواڵی فورات کرد و وتی، "بە بێ ئەوەی ئێمە ئاگادار بکرێینەوە بە پەلە براکەمیان دوورخستووەتەوە".
روونیشیکردەوە، کە براکەی لەو کاتەیدا کە لە مانگرتندا بووە دوورخراوەتەوە و لە کاتی گواستنەوەی لە زیندانی جۆری ئێڵی کالکاندەرەی ریزە بۆ زیندانی جۆری ئێسی سامسۆن، پاسەوانەکان ویستوویانە بە رووتی بیپشکنن، بەڵام ئەو رەتیکردووەتەوە لەبەر ئەوە پاسەوانەکان لێیانداوە و ئەشکەنجەیان کردووە".
ئاشکراشی کرد، کە براکەی لە رێگەی تەلەفونەوە پێی راگەیاندووە، کە ئەوەندە بە پەلە گواستوویانەتەوە کە تەنانەت فریا نەکەوتووە کەلوپەلەکانی لەگەڵ خۆی ببات و تائێستاش کەلوپەلەکانی لە زیندانی ریزەیە.
هەروەک باسی لەوەشکرد، سەرجەم ئەو زیندانیانەی لە زیندانی ریزە لە مانگرتندابوون، پاسەوانەکان هەڵیانکوتاوەتە سەر هۆڵەکانیان و دووریان خستوونەتەوە بۆ زیندانەکانی دیکە.
لەکۆتاییشدا ئەحمەد یەڵماز برای وەفا یەڵماز ئەوەی خستەڕوو، کە گوشارەکان لە سەر زیندانیانی سیاسی چڕبوونەوە و دژی ئەوە رێکاری یاسایی پێویست دەگرنەبەر و هەرگیز ئەو گوشارانەی سەر زیندانیانی سیاسی قەبوڵ ناکەن.
هـ . ب