ئاساییشی پارتی ڕێگری لە ڕێپێوان بەرەو سیدەکان دەکات
ڕێپێوانی بەرەو سیدەکان کە لە دژی داگیرکاری ڕژێمی تورکیا لە باشوری کوردستان دەستی پێکردوە،لە بازگەی قەسرێ لە لایەن هێزەکانی ئاساییشی سەر بە پارتی دیموکراتی کوردستانەوە ئاستەنگ کرا.
ڕێپێوانی بەرەو سیدەکان کە لە دژی داگیرکاری ڕژێمی تورکیا لە باشوری کوردستان دەستی پێکردوە،لە بازگەی قەسرێ لە لایەن هێزەکانی ئاساییشی سەر بە پارتی دیموکراتی کوردستانەوە ئاستەنگ کرا.
ڕێپێوانەکە، کە بەسەرپەرستی تەڤگەری ئازادی کۆمەڵگەی کوردستان و ڕێکخراوی ژنانی ئازادی کوردستان ـ ڕەژاک بەڕێوە دەچێت، کەمێک پێش ئێستا لە بازگەکە لە لایەن هێزەکانی ئاساییشی سەر بە پارتی دیموکراتی کوردستانەوە ئاستەنگ کرا و تا ئەم ساتە ڕێگە بە ڕێپێوەران نادرێت بەرەو سیدەکان درێژە بە ڕێپێوانەکەیان بدەن.
ڕێپێوەرانیش وێڕای شەرمەزار کردنی کردوەکەی ئاساییشی پارتی، جەخت لە درێژەدان بە ڕێپێوانەکەیان دەکەنەوە و داواش لە پارتی دەکەن، ڕوونکردنەوە لە سەر ڕێگرییەکە بدات و بۆ ڕای گشتی ئاشکرا بکات ئایا لە دژی داگیر کاری تورکیایە یاخود لەگەڵیەتی؟
چونکە ئەم کردەوانەی ئاساییشی پارتی دەچنە چوارچێوەی هاوکاریکردنی تورکیا بۆ زیاتر داگیرکردنی باشوری کوردستان و ئەوەش مایەی قبوڵکردن نییە.
هـ.هـ