ئامادەکاری داگیرکەری لە ستۆلهۆڵم شەرمەزارکرا

کوردستانیانی ستۆکهۆڵم و دۆستەکانیان خۆپیشاندانیان ئەنجامدا و ئامادەکاری دەوڵەتی تورکیان بۆ داگیرکەری ڕۆژئاوای کوردستان شەرمەزار کرد.

چالاکی شەرمەزارکردن لە ستۆکهۆڵمی پایتەختی سوید لە نیوەی شەودا ئەنجامدرا و پانکارتی "ئەردۆغان بووەستێنن، بمرێت فاشیزم" و "تورکیا لە ڕۆژئاوا بڕۆ دەرەوە" و ئالاکانی یەپەدە، یەپەگە/یەپەژە بەرزکرانەوە.

دانیال ڕیازات پەرلەمەنتاری پارتی چەپ بەشداری لە چالاکیەکەدا کرد و ڕایگەیاند، لەنێوان دەوڵەتی تورکیا و دەوڵەتی ئەمریکا ڕێککەوتنێکی قێزەون ئەنجامدراوە. ئاشکرایە پارتی چەپ وەک جاران لەگەڵ گەلی کورد دا دەبێت.

ڕیازات وتی، "هێزەکانی یەپەگە/یەپەژە کە لە کۆبانێ، ڕەقا و باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا داعشیان تێکشکاند، پێویستە لە جیهاندا بە تەنها نەهێلرێنەوە. کورد نە تەنها بۆ خۆیان، بۆ هەموو مرۆڤایەتی شەڕیان کرد. پێویستە ئێمە لەنێوان دیموکراسی و فاشیزمدا شتێکیان هەڵبژێرین. ئەردۆغان و ترەمپ وتەبێژی فاشیزمن و وهەسەدە و کوردیش نوێنەرایەتی ئازادی و دیموکراسی دەکەن."

شانۆگەر سەرپیل ئینانچی تەمەن ٧٢ ساڵیش ڕایگەیاند، لە کاتێکدا دەولەتی تورکی فاشیست ئامادەکاری هێرشکردنە سەر ڕۆژئاوا دەکات، مافی هیچ کەسێک نییە لە ماڵەوە دانیشێت.

یاشار کوچوکئاسلان نوێنەری پارتی ئازادی میزۆپۆتامیاش ئەوەی خستەروو، "گەلی ئاشوری-سوریانی هێرشی دژی ڕۆژئاوا وەک هێرشی دژی خۆیان دەبینن. گەلەکەمان تا کۆتایی بەیەکەوە لەدژی هێرشە داگیرکەرەکانی دەوڵەتی تورک و هەوڵەکانی دەوڵەتی تورک بۆ درێژکردنی تەمەنی داعش تێدەکۆشێت.

ف.ق