ئاکادیمیای سیاسەت وهزری دیموکراسی سێهەمین کۆنفرانسی خۆی بەڕێوە دەبات

ئاکادیمیای سیاسەت وهزری دیموکراسی ڕۆژی شەممە لەشاری سلێمانی باشووری کوردستان سێهەمین کۆنفرانسی خۆی لەسەرناوی " کورد لە گۆڕانکارییەکانی داهاتووی ناوچەکە" بەڕێوە دەبات.

ئاکادیمیای سیاسەت وهزری دیموکراسی ڕۆژی شەممە لە شاری سلێمانی سێهەمین کۆنفرانسی خۆی بە بەشداری دەیان ڕۆشنبیر، سیاسەتمەداروئاکادیمیسەیەن بەڕێوە دەبات.

ناوەندی ڕاگەیاندنی ئاکادیمیای سیاسەت وهزری دیموکراسی لە ڕاگەیەنراوێکدا کە وینێکی بۆ ئاژانسی هەواڵی فورات نێردراوە ڕایگەیاند، ڕۆژی شەممە ڕێکەوتی ٢٨ی تەمووز/٥ی خەرمانان کۆنفرانسێکی یەک ڕۆژە لەسەر ناوی " کورد لە گۆڕانکارییەکانی داهاتووی ناوچەکەدا" لە شاری سلێمانی بەڕێوە دەبات.

بە پێی ئەو پلانەی کە دانراوە  کۆنفرانسەکە لە دووپانێلی بەیانی وئێوارەدا بەڕیوە دەچێت.

هەریەک لە دکتۆر فارۆق ڕەفێق، دکتۆرکاردۆ محمەد، هاوژین مەلا ئەمین، دکتۆر کامەران مەنتەک، ویان محەمەد فەرەج، مەسعودعەبدولخالق، سەرحەد وارتۆ، ئەبوبەکرعەلی و فوئاد محەمەد تۆفیق بابەت پێشکەش دەکەن.

 لەدەستپێکی کۆنفرانسەکەدا دکتۆر فایەق گوڵپی دەبیری ئاکادیمیا وتارێک لەسەر ڕۆڵ و پێگەی کورد لە هاوسەنگی وگۆڕانکارییەکانی ناوچەکە پێشکەش دەکات.

ئەم کۆنفرانسە ڕۆژی شەممە کاتژمێر ٩ی بەیانی لە سالۆنی کۆنفرانسی " چێشتخانەی داوا- سەرچناری سلێمانی" بەڕێوە دەچێت و تا کاتژمێر ٤ی ئێوارە درێژەی دەبێت.

ک-ش