ئایدەمیر لە رۆمای ئیتالیا کۆتایی بە مانگرتنەکەى هێنا

ئەرۆل ئایدەمیر لە دژی گۆشەگیریی سەر رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان لە شاری رۆمای پایتەختی ئیتالیا لە چالاکیی مانگرتن دابوو و بە لێدوانێکی رۆژنامەوانیی کۆتایی بە چالاکییەکەی هێنا.

ئایدەمیر لە دژی گۆشەگیریی ئۆجالان لە شاری رۆمای پایتەختی ئیتالیا لە چالاکی مانگرتن دابوو. دوای لێدوانی پارێزەرانی ئۆجالان کۆتایی بە چالاکییەکەی هێنا.

لە لێدوانە رۆژنامەوانییەکەیدا کە ژمارەیەک میدیاکاری ئیتالی ئامادەی بوون ئایدەمیر وتی: "سەرەتا لەیلا گیوڤەن، زیندانییەکان، ناسر یاگز و ئەو هاوڕێیانەی لە ئەوروپادا لە چالاکی مانگرتن دابوون بە بەرخۆدانەکانیان ئەم رۆژەیان خوڵفاند. قۆناغەکە سەرکەوتنی هاوڕێ قارەمانە شەهیدەکان بوو".

ئایدەمیر وتیشی، لە ئێستا بەدواوە بە رێبازی جیاواز لە تێکۆشانەکەی بەردەوام دەبێت.

 

ر.م