ئۆپەراسیۆنی سوپای عێراق لە دژی داعش لە سووریا

سوپای عێراق لەدژی چەتەکانی داعش دەستی بە ئۆپەراسیۆن کردووە. لەو ئۆپەراسیۆنەدا ژمارێکی زۆر لە چەتەکانی داعش کوژراون.

بە پێی ڕاگەێندراوەکانی حەشدی شەعبی، هێزە عێراقییەکان لە شارۆچکەکانی سووریا کە دەکەوێتە  سنووری پارێزگەی ئەنبار-ی عێراق ئۆپەراسیۆنێکی سەربازییان ئەنجامداوە و لەئەنجامدا ژمارێکی زۆر لە چەتەکانی داعش کوژران.

لە ڕاگەێندراوەکەی حەشدی شەعبیدا هاتووە کە چەتەکانی داعش ئامادەکاری ئەوە دەکەن کە دەربازی ناو خاکی عێراق ببن.

دەربارەی ئۆپەراسیۆن و بوونی داعش لە ناوچەکە تا ئیستا زانیارییەکی بەرفراوان ڕانەگەێنراوە.

ک-ش