ئۆپەڕاسیۆنی قڕکردنی دژی ئەسەپە فراوان دەبێت

ئۆپەڕاسیۆنی قڕکردنی سیاسی لەدژی ئەسەپە فراوان دەبێت. سەدات شەنئۆغلۆ هاووتەبێژی هەدەپە و ١٤ ککەس دەستگیرکران.

لەدژی پارتی سۆسیالیستی ژێردەستەکان لە ئانتالیا، ئامەد، هاتای، ئیزمیر و شارەکانی تر بە شێوەیەکی هاوکات ئۆپەڕاسیۆنی قڕکردنی سیاسی ئەنجامدرا. تا ئێستا ١٤ کەس دەستگیرکراون.

ئەوانەی دەستگیرکراون

لە ئۆپەڕاسیۆنەکەدا سەدات شەنئۆغلۆ هاووتەبێژی کۆنگرەی دیموکراتی گەلان، ئەنجامانی پارتی ئەسەپە چیچەک، ئوتلۆ، مستەفا نەجدی تۆپەر، ڤۆڵکان ئویار، سەلڤەر ئورمان و ئیلکە باشاک بایدار، ئەندامانی پارتەکە یوجەل کاراداغ، ئۆزان ئوزگەنەلەر، ئوزانجان ساری و ئیبراهیم ئاسلان، ئالپەر کابا، ئەزگی بەدەل، زەکەریا ئایکوت کارناپ، گۆزدە سیواسیئۆغلۆ دەستگیرکران.

هەمان کات ئەندامانی پارتەکە ئوزگور بارچین و بەدران چۆگالتانیش بڕیاری گرتیان بۆ دەرچوو بەڵام لەماڵ نەبوون.

بەپێی زانیاریەکان هەروەها پۆلیسی تورک هەڵیکوتاوەتە سەر ئەندامانی سەندیکای یاسایی ژێردەستەکان، بەڵام کەس لە ماڵەوە نەبووە. بڕیارە ١٧ کەس دەستگیر بکرێن.

پارێزەران ناتوانن دەستگیرکراوەکان ببینن

ئەوانەی دەستگیرکراون لە بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ئەستەنبوڵ ڕاگیراون و بە بیانۆی ڕێگری ٢٤ کاتژمێر ، ڕێگا بە پارێزەران نادرێت سەردانیان بکەن.

هەروەها سەردارئیشیک پەیامنیری ئاژانسی ئەتکینیش بە تۆمەتێکی تر دەستگیرکرا.

ز.ش