ئیشکگری ئازادی لە هەفتەی ٣٨٩دا بەردەوامە

چالاکی ئیشکگری ئازادی بۆ عەبدوڵلا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد لەبەردەم باڵەخانەی کۆنسەی ئەوروپا، ئەم هەفتەیە بە بەشداری گروپێک لە کوردانی پاریسی پایتەختی فەڕەنسا بەردەوامە.

چالاکی ئیشکگری ئازادی بۆ عەبدوڵلا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد لەبەردەم باڵەخانەی کۆنسەی ئەوروپا لە شاری ستراسبورگ بیوەستان ٣٨٩ هەفتەیە بەردەوامە. ئەم هەفەتەیە محەمەد ئۆکان، توران سونمەز، سەرهەت جیرەلی و تاشدەمیر ئانلی لە پاریسەوە بەشداریان لە چالاکیەکەدا کرد.

لەسەر ناوی گروپی پاریس راگەیەنرا، بۆ ئازادی عەبدوڵا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد ئەم چالاکیە بەردەوام دەبێت.

'ڕێبەرەکەمان بە هزری لێرەیە'

لە ڕاگەیەنراوەکەدا باسی ئەوەشکرا، ئۆجالان لە ڕووی فیزیکی لێرە نییە بەڵام هزری لە هەموو شوێنێکە. ئەم چالاکیە بە واتەی وابەستەبوون بە رێبەر ئاپۆ دێت و لە ڕووی مێژووی گرنگە. پێویستە هەموو جیهان ببینێت کورد چۆن بە سەبر تێدەکۆشێت."

لە ڕاگەیەنراوەکەدا بانگەوازی بۆ کۆنسەی ئەوروپا، سی پی تی کرا، پێویستە بەرپرسیاری خۆیان بەجێ بهێنن و باسی ئەوەکرا، کۆنسەی ئەوروپا و سی پی تی هەموو ڕؤژێک ئێمە دەبینن. پێویستە داخوازی گەلی کورد بۆ ڕێبەرایەتیش ببینن.

ف.ق