ئەندامانی نەبەدەهە لە ئیزمیر چالاکیان ئەنجامدا

ئەندامانی نەبەدەهە بۆ پشتگیری لە بەرخۆدانی پارێزەر ئەبرۆ تیمتیک کە لە ڕۆژووی مردندا گیانی لەدەستدا لە سەربازگەیەکی ئیزمیر چالاکیان ئەنجامدا.

ئەندامانی نەبەدەهە راگەیەنراوێکیان بڵاوکردەوە کە بەم شێوەیەیە:

"لە ٢٩ی ئابدا کاتژمێر ١٥:٣٠ دا لە سەربازگەی ناوچەی مەنەمەنی ئیزمیر ئەندامانمان چالاکیان ئەنجامدا. دوای چالاکیەکە لە سەربازگەکە ئاگر کەوتەوە و بەشێکی زۆری سەربازگەکە سووتا.

ئەم چالاکیە بۆ بەرخۆدانی پارێزەر ئەبرۆ تیمتیک کە لە بەرخۆدانی ڕۆژووی مردندا گیانی لەدەستدا و لەدژی هێرشی سەرانبەر مەراسیمی بەخاکسپاردنی ئەبرۆ تیمتیک ئەنجامدراوە.

لە شاخ، شار و زیندان و کارگە و گۆڕەپانەکان هەرچەندە باجی گەورە دەدرێت، بەڵام بەرخۆدان فراوان دەبێت، پلانی فاشیزم لەبەرانبەر بڕیاری شۆڕشگێری ئێمە پارچە پارچە دەبێت.

لەسەر ئەم بناغەیە بانگەوازیمان بۆ گەنجان و ئەندامانمان لە تورکیا و کوردستان ئەوەیە کە بۆ یادکردنەوەی ئەبرۆ تیمتیک و بەرخۆدانی ئایتاچ ئونسال پێویستە وڵاممان هەبێت. ئێستا کاتی قسەکرد  نییە، کاتی چالاکیەکانە. پێویستە حساب لە هێزە فاشیستەکان بپرسین."

ف.ق