ئەو ٢ نەژادپەرەستەى لە ساکاریا هێرشیان کردبووە سەر کرێکارە کوردەکان ئازاد کران

ئەو ٢ نەژادپەرەستە فاشیستەى تورک، کە لە ساکاریا هێرشیان کردبووە سەر کرێکارانی کورد، ئازاد کران.

١٦ کرێکاری کورد لە مێردینەوە بۆ رنین و چنینەوەى فندق رۆیشتبوون بۆ کارکردن لە باخە فندقەکانی ساکاریادا، بەڵام لەلایەن نەژادپەرەستان و خاوەن باخەکە و فاشیستەکانی ئەو گوندەى کاریان تیادا دەکرد هێرشیانکرایە سەر. ٢ کەس لەو هێرشبەرانە بەهۆی ئەو هێرشەوە دەستگیرکرابوون، بەڵام دوای وەرگرتنی وتەکانیان بە مەرجی مانەوە لە ژێر چاودێریی دادگادا ئازاد کران.

ئەوکەسە نەژداپەرەستە فاشیستانە بە ناوەکانی کە.جە و هە.جە لە ژێر چاودێریی داواکاری گشتیی کۆماری لە ساکاریا و بە فەرمانی داواکاری گشتیی کۆماری لە کۆجالی و بە تاوانی 'هەڕەشەکردن' و 'بریندارکردن' دەستگیرکرابوون.

هەر ٢ نەژاپەرەستەکە لە دوای وەرگرتنی وتەکانیان لەلایەن داواکاری گشتییەوە بران بۆ بەردەم دادگای ئێشکگر و لە دادگاش بە مەرجی مانەوەیان لە ژێر چاودێریی دادگادا بڕیاری ئازادکردنیان بۆ دەرکرا و ئازادیان کردن.

ژ.ت