ئەگەر فەرەنسا دەیەوێت هەنگاوبنێت - سەلاحەدین ئەردەم

تا ئێستا ئەوە دیار نیە کە کابینەکەی ماکرۆن تا چی ئاستێک لە بەرامبەر سیاسەتە فاشیست و دیکتاتوریەکەی ئاکەپە-مەهەپە دەوەستێتەوە. بەڵام ناکۆکیەکەی لەگەڵ بەڕێوەبەریە فاشیستەکەی ئاکەپە و مەهەپە بۆ دەسەڵاتی بەڕێوەبەریی ئێستای فەرەنسا گرنگە.

دوای تەقینەوە کارەساتبارەکەی بەیروت، ئیمانوێل ماکرۆن سەرۆک کۆماری فەرەنسا بووبە یەکەم سەرۆک کۆماری وڵاتانی جیهان کەخۆی گەیاندە لوبنان و بە وتنی؛ “پشتوانیی سەرلەنوێ ئاوەدانبوونەوەی لوبنان دەکەین”، هەوڵیدا مۆرال بە لوبنانییەکان ببەخشێت، دوای ئەوەش سەردانی بەغدای کرد و لەوێ ڕایگەیاند؛ “پشتیوانی لە یەکبوون و سەروەریی عێراق دەکەین”، بەمەش مۆراڵی بە عێراقییەکان بەخشی، دوای ئەمانەش لەسەر لیبیا و دەریای ناوەڕاست هەڵویستێکی چالاکی نوواند، ئەمانەش وەک هەنگاونانی فەرەنسا بەرەوە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و چالاکبوونەوەی نرخێندرا.

بێگومان لەم سەردانانەدا ڕۆژەڤی جیاوازیش هەبێت، بابەتە سەرەکییەکە، هۆشداریدان بە دەوڵەتی تورک و دەسەڵاتی ئاکەپە-مەهەپە-ـیە، دوای ئاڵۆزییەکانی لیبیا و دەریای ناوەڕاست، دەوڵەتی فەرەنسا دەیەوێت ناکۆکییەکان و هەوڵدانەکانی دژی دەوڵەتی تورک بباتەوە ناوجەرگەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و بەو شێوەیەش هەوڵدەدات لەسەر عێراق، دەوڵەتی تورک هۆشیار بکاتەوە، فشاری بخاتەسەر و گەمارۆی بدات.

نازانرێت کە ئاستی ناکۆکییەکانی نێوان فەرەنسا و دەوڵەتی تورک چەندە بەرزدەبیتەوە، بەڵام ناکۆکییەکان لەگەڵ ئەو دەسەڵاتەی کە لە کوردستان قڕدەکات و لە ناوچەکەش داگیرکاری دەکات، بۆ دەوڵەتی فەرەنسا گرنگە، بێگومان گرنگە ئەم دۆخەی پەیوەندی داوە بە هێرشە داگیرکاریەکانی سەر باشور و ڕۆژئاوای کوردستانەوە و تیشکی خستووەتەسەر داواکارییەکانی بەرفراوانخوازیی دەوڵەتی تورک لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست.

لەگەڵ ئەوەشدا، پێویستە ئیدارەی ماکرۆن ئەوە بزانێت، کە ئەگەر فەرەنسا دەیەوێت هەنگاوێکی وەها نوێ بنێت، ئەگەر دەیەوێت لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا چالاکتر بێت و لە دژی سیاسەتی فراوانخواز و داگیرکارانەی فاشیزمی ئەردۆغان- باخچەلی بوەستێتەوە، ئەوا چەند ئەرکێک لە سەرشانیدایە، کە لەم دۆخەدا سەربکەوێت، ئەوەی پەیوەندیی بە بزوتنەوەی کەمالیستییەوە کردووە دەوڵەتی فەرەنسایە، کە ڕێککەوتنی لەگەڵ کردووە و ناسیوویەتی، بەم شێوەیەش فەڕەنسا بوو کە دەرگای بە ڕووی پرۆسەی سیاسەتی نکۆڵیکردن و پاکتاوکردنی کورداندا کردەوە، ئەگەر ئێستا بیەوێت بە یەکگرتووانە بجوڵێتەوە و بە ئەنجامێک بگات، ئەوا دەبێت سەرەتا ئەم دەرگایە دابخات، بۆ ئەم مەبەستەش دەبێت بە هەڵوەشاندنەوی پەیماننامەی ١٩٢٠ی ئەنقەرەوە دەست پێبکات.

هەنگاوێکی بەمشێوەیە هەنگاوێکی زۆر گرنگ دەبێت بۆ ڕاستکردنەوەی هەڵەی سەد ساڵەی فەرەنسا و دانپێدانانی بە ئیرادەی گەلی کورد و بێگومان گرنگە، تا فەڕەنسا خۆی لە کۆمەڵکوژی سەد ساڵەی کورد بێنێتە دەرەوە و دانپێدانان بە ئیرادەی کورد بە بنەما بگرێت و بیخاتە تێڕوانینی سیاسیی خۆی لە کاتی هەنگاونانی نوێی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، بەڵام ئەمەی کە کام ئیرادەی کوردی بێت و دەوڵەتی فەرەنسا کامە کورد بە بنەما دەگرێت؟ وەڵامی ئەم پرسیارە زۆر گرنگە.

چونکە ئێستا هێزێک بەناوی پەدەکە خۆی وەک ‘ئیرادەی کورد’ دەناسێنێت، بەڵام لەگەڵ دەسەڵاتی فاشیستی و قڕکەری ئاکەپە-مەهەپە-دا لە هەموو ئاستێکدا تێکەڵاوی و ڕێککەوتنی هەیە، ئەم هێزە لە شەنگال، مەخمور و کەرکوک دژی داعش شەڕێکی جددیی نەکرد، بە پێچەوانەوە ڕێگای بۆ داعش کردەوە، بۆ داگیرکردنی جەرابلوس، باب و عەفرین لەگەڵ دەوڵەتی تورک جوڵایەوە، چاوساقیشی بۆ داگیرکردنی باشوری کوردستان کرد، بۆیە بە پەیوەدیکردن لەگەڵ پەدەکە بەناو ئیرادەی کورد، بەرەنگاری داگیرکارییەکانی فاشیست نابێتەوە، پێویستە دەسەڵاتەکەی ماکرۆن پێش هەموو شتێک ئەم ڕاستییە بە باشی ببینێت و لێتێبگات.

باشە لەم چوارچێوەیەدا هەڵویستی ڕاستی سیاسی پێویستە چی بێت؟ پێویستە فەرنسا کوردی وڵاتپارێز، خاوەن ئیرادەی ئازادی و بەرخۆدێر، بۆخۆی بەبنەما بگرێت، دەبێت پەیوەندی بەو کوردانەوە بکات کە لە سوریا، عێراق و تورکیا دژی داعش هەزاران شەهیدیان دا و داعشیان کە بووبوو بە دێوەزمەی سەر مرۆڤایەتی تێکشکاند، بۆ ئەمەش، با بە سەرلەنوێ دەستپێکردنەوەی لێپرسینەوەکانی بۆ کۆمەڵکوژییەکەی ٢٠١٣ی پاریس، دەست بەکار بکات، دەبێت ئەردۆغان و هاکان فیدان وەک تاوانباری تیرۆری نامەردانەی سێ ژنە تێکۆشەری کورد بناسێت و دادگاییان بکات، کاتێک ئەمەی کرد، ئەو کاتە ڕێککەوتنێکی راستی لەگەڵ کورد کردووە و ئیرادەی کوردی بە ڕاستی قبوڵ کردووە.

تا ئەو کاتەی ڕاستییەکانی کۆمەڵکوژییەکانی پاریسی ئاشکرا نەکردووە، ناتوانێت لەدژی دەسەڵاتی فاشیست و داگیرکەری ئاکەپە-مەهەپە هەڵویستێکی ڕاست و ئەنجامدار بنوێنێت، فەرەنسا کە بە پەیمانی ١٩٢٠ی ئەنقەرە، ڕێگەی بۆ دامەزرانی دەوڵەتی فاشیست و قڕکەری تورک کردەوە، بێگومان ناتوانێت بە شاردنەوەی ڕاستییەکان لەدژی زیهنییەت و سیاسەتی دەوڵەتی تورک بوەستێتەوە، ئەگەر لەگەڵ پەدەکەوە ڕێککەوتن بکات، ناتوانێت لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەرەنگاری مشەخۆرییەکانی دەوڵەتی تورک ببێتەوە، بە پێچەوانەوە، هەنگاوەکەی خزمەت بە دەوڵەتی تورک و پەدەکەی هاوکاری دەکات.

ئاشکرایە کە ئەم هێزانە چون بەدوای کاریگەری سیاسی لەو جۆرەن لە ناوچەکەدا و چون لە هێرشێکی یەکگرتووانەدان لە دژی بزووتنەوەی ڕزگاریخوازی کورد- پەکەکە، لە هەفتانین تا خواکورک ڕێککەوتنی ئاکەپە-مەهەپە-پەدەکە دژی پەکەکە و بۆ داگیرکردنی باشوری کوردستان ئاشکرایە، دەیانەوێت ئەو هێرشانە بگەیننە قەندیل و کۆتایی بە مەیدانەکانی جێگربوونی پەکەکە بێنن، لەلایەکی دیکەشەوە بە گەیاندنی خۆیان بە شەنگال، دەیانەوێت کۆمەڵکوژییەکەی داعش تەواو بکەن.

بەرچاوە کە لە هێڵی شەنگال-موسل-تلعەفەر ئامادەکاریەکی گەورە بۆ داگیرکەری هەیە، کۆبوونەوەکانی ئەم دواییەی ئەمریکا، عێراق، دەوڵەتی تورک و پەدەکە، قۆناغی بازرگانی لەسەر ئەم بنەمایەیە، بەڵام ناکۆکیی بەرژەوەندییەکانیان و جیاوازیی سیاسەتەکانیان ئەم بابەتەی تووشی ئاستتەنگی کردووە، بۆیەش هەندێک لە کاربەدەستانی ئەمریکا داوای یەکێتییان کرد و لەژێر ناوی بەرنەگاربوونەوەی تیرۆر شاردیانەوە، داوا لەو هێزانە دەکرێت کە ناکۆکییەکانی نێوانیان بەلاوە بنێن و بەشداری سیاسەتەکانی ئەمریکا ببن.

ئاشکرایە کە کاربەدەستانی ئەمریکا دەیانەوێت لە ئەو هێڵەدا، ڕێڕەوێکی سونە دروست بکەن و ‘هیلالی شیعە’ بە سەرکردایەتی ئێران ببڕنەوە، دەسەڵاتی هەنووکەیی عێراقیش لە خەونی ئەوەدایە کە دەسەڵاتی پێشوو بگەڕێنێتەوە، خەون و حەساباتەکانی پەدەکەش جیاوازە، دەیەوێت لە شەنگالەوە خۆی بگەینێتە دێرک و قامشلۆ و سەروەری خۆی بەسەر بەشێک لە ڕۆژئاوای کوردستان بسەپێنێت، دەوڵەتی تورکیش حەسابێک وەک ئەمریکا دەکات و دەیەوێت لە زاخۆ تا شەنگال و موسل-کەرکوک بخاتە ژێر کۆنترۆڵی خۆی، بەم شوەیەش دەیەوێت ڕۆژئاوا، باکور و باشوری کوردستان بە هەموو شێووەیەک لێک داببڕێت و پەیوەندییەکانی نێوانیان بپچڕێنێت.

ئەگەر ئەم هێزانەی کە ناویان هاتووە، دەستوبرد ناکەونە جوڵە، هۆکارەکەی جیاوازیی بەرژەوەندیی و حەساباتەکەیانە، ئێستا لەسەر داوای ئەمریکا مامڵەیەکی گەورە لە نێوان ئەو چوار هێزە هەیە و هەوڵدەدەن ڕێکبکەون، بێگومان کاتێکیش ڕێککەوتن دەست بە جوڵە دەکەن، ئەگەر فەرەنسا ئەم دۆخە نەبینێت و بە شێوەیەکی ئاشکرا لە بەرامبەر ئەم پیلانە مەترسیدارە نەوەستێتەوە، ئەو کاتە سەردانەکەی بۆ عێراق بێ واتایە و بۆ ئەم پیلانەیە، لە داهاتوویەکی نزیکدا، دەبینرێت کە دەسەڵاتەکەی ماکرۆن چەندە لەو ڕاستییە تێگەیشتووە و چون لێی نزیک دەبێتەوە.

سەرچاوە: یەنی ئۆزگور پۆلیتیکا

ز.ش