بزووتنه‌وه‌ی شۆڕشگێڕیی گه‌لانی یه‌كگرتوو له توركیا (HBDH) له ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌یدا ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردووه، «هاوڕێ ئاتاكان چاره‌كه سه‌ده‌یه‌كه به مێژووی تێكۆشانی، وه‌های كردووه كه له‌و شوێنانه‌ی خه‌باتی كردووه، گه‌ل و هاوڕێكانی له سه‌نگه‌ر و ڕه‌بایه‌كان خۆشیان بوێت.»
«له كاتی دامه‌زراندنی بزووتنه‌وه‌ی شۆڕشگێڕیی گه‌لانی یه‌كگرتوو به‌دواوه له‌و مه‌یدانانه‌ی كه خه‌باتی تێدا كردووه، به‌شێوه‌یه‌كی كرداری بۆ تێكۆشانی یه‌كگرتوو هه‌وڵی گه‌وره‌ی داوه. له پێكهێنانی فه‌رمانداره‌تیی هاوبه‌شی دێرسمدا به‌شێوه‌یه‌كی چالاك به‌شدار بووه. هاوڕێمان ئاتاكان له كۆمیته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری بزووتنه‌وه و له فه‌رمانداره‌تیی هاوبه‌شدا ئه‌ندام بووه. له خه‌باته‌كانی ڕێكخستن و چالاكیی HBDHدا خاوه‌ن ڕه‌نجێكی گرینگه.»
له به‌رده‌وامی ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه، له‌و كاته‌دا كه هێرشه‌كانی فاشیزم زۆر سه‌خت بووه، هاوڕێ ئاتاكان ماهیر به هه‌ڵوێستی میلیتانیی خۆی كه سه‌ختترین ئه‌ركی له‌ئه‌ستۆ ده‌گرت، بۆ ئه‌و گه‌ریلایانه‌ی ئه‌و فه‌رمانداره‌تی كردوون، بووه به نموونه.
بزووتنه‌وه‌كه هێمای بۆ ئه‌وه‌ش كردووه، «به تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی كه دوژمنی ڕه‌شبینی، وردبین، ئافرێنه‌ر بوو به قووڵی كێشه‌كانی هه‌ڵده‌سه‌نگاند و له‌نێو پراكتیكدا خۆی نوێ ده‌كرده‌وه. به هه‌ڵوێستی خۆی و دڵنزمییه‌كه‌ی فه‌رمانده‌یه‌كی پێشه‌نگ بوو.»
بزووتنه‌وه‌ی شۆڕشگێڕیی گه‌لانی یه‌كگرتوو له كۆتایی ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا ده‌ستنیشانی كردووه، «سوێندی ئێمه بۆ هاوڕێیان ئه‌وه‌یه، با مێژوو شاهید بێت، فاشیزم تێكده‌شكێنین و تۆڵه‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی ده‌كه‌ینه‌وه كه له‌ده‌ستمان داون.»
s.m