بوڵدان: کاتی تێکچوونی زاڵمەکان نزیکە

هاوسەرۆکی گشتی هەدەپە لە چالاکی مانگی موحەڕەمدا لە ئەستەنبوڵ ڕایگەیاند کە کاتی تێکچوونی سەردەمی زاڵمەکان نزیکە.

پەروین بوڵدان هاوسەرۆکی گشتی هەدەپە لە ناوچەی کوچوکچەکمەجەی ئەستەنبوڵ بەشداری لە مەراسیمی موحەڕەمدا کرد لە دەرگای گاریپ دەدە.

بوڵدان لە مەراسیمەکەدا قسەی کرد و وتی،"ئازار و زوڵم کە لەبەرانبەر عەلەویەکان ئەنجامدراوە و ئەنجام دەدرێت، هەستی پێدەکەین. عەلەویەکان لەسەر ئەم خاکە زوڵمێکی زۆریان بینیوە. وەک کورد، وەک ئەرمەن و سوریانیەکان."

بوڵدان ئەوەی خستەڕوو کە هەموو کاتێک بەرخۆدێرەکان بەرانبەر زاڵمەکان دەوەستنەوە و وتی،"پێویستە بزانرێت کە هەموو کاتێک بەرخۆدێرەکان لەدژی زاڵمەکان سەردەکەون. کاتی تێکچوونی زاڵمەکان نزیکە."

بوڵدان ڕاشیگەیاند کە هیوادارم کە مانگی موحەڕەم ببێتە هۆی ئاشتی، ئازادی و برایەتی.
ز.ش