بۆ یەکەمجار زیاتر لە ٢هەزار تووشبووی کۆرۆنای لە رۆژێکدا لە عێراق تۆمارکرا

عێراق بۆ یەکەمجار تووشبونیی زیاتر لە ٢ هەزار کەسی بە پەتای کۆرۆنا لە رۆژێکدا تێپەراند، لەماوەی ٢٤ کاتژمێردا ٢هەزار ٢٠٠ حاڵەتی نوێی تووشبوون بۆ کۆرۆنا لە عێراق تۆمار کرا.

وەزارەتی تەندروستیی عێراق ئێوارەی ئەمڕۆ ٢٤ی حوزەیران ئاماری تووشووانی نوێ پەتای کۆرۆنای ڕاگەیاند، کە بۆ یەکەمجار لە سەرەتای دەرکەوتنی پەتاکەوە زیاتر لە ٢هەزار تووشبووی کۆرۆنا لەماوەی ٢٤ کاتژمێردا تۆمارکراوە.

لە ئامارەکەى رۆژی چوارشەممە ٢٤ی حوزەیران دا هاتووە: ئەمڕۆ تاقیگەکانی عێراق ٢٢٠٠ تووشبووی نوێ بە پەتای ڤایرۆسی کۆرۆنای تۆمارکردووە لەماوەی ٢٤ کاتژمیردا بەمەش ژمارەی تووشبووانی کۆرۆنا لە عێراق بۆ ٣٦ هەزار و ٧٠٢ تووشبوو بەرزبووەتەوە، هەروەها ئەمرۆ ٧٩ حاڵەتی مردنیش بەهۆی کۆرۆناوە تۆمارکراوە. ژمارەی ئەو کەسانەی لەماوەی ٢٤ کاتژمیری ڕابردوو چاکبوونەوەتەوە هەزار و ٦١ کەسن.

کۆی گشتی چاکبووان لە عێراق ١٦هەزار و ٨١٤ کەسن، هەروەها لە سەرەتای دەرکەوتنی پەتاکەوە تائیستا لە عێراق هەزار و ٣٣٠ کەس بەهۆی پەتای ڤایرۆسی کۆرۆناوە گیانیان لەدەستداوە.

ژ.ت