بەرگریکارانی ناوخۆیی هەبەدە چالاکیان لەدژی دوو ئۆتۆمبیلی پۆلیس ئەنجامدا

بەرگریکارانی هەبەدە رایانگەیاند کە رۆژی ٤ی کانونی  یەکەم لە ئەستەنبۆڵ لەدژی ئۆتۆمبیلێکی پۆلیس کە وەکو دوژمنی گەل پێناسە دەکرێن، چالاکییەکیان ئەنجامداوە و گورزیان لە ئۆتۆمبیلی پۆلیس داوە.

لە راگەیاندراوەکەدا کە بەناوی بزووتنەوەی شۆرشگێڕی یەکبوونی گەلان (هەبەدە) ئەو زانیارییانە بڵاو کرانەوە: "لە سەفاکۆی شاری ئەستەنبۆڵ، لەدژی هێزەکانی بە جلوبەرگی فاشیزمیان لەبەردا بوو، لە کاتی دیاریکراودا گەشتیان دەکرد، لەدژی دوژمنی گەل کە پۆلیسن، وەکو بەرگریکارانی ناوخۆ هەبەدە، ئێمە لە ٤ی کانونی یەکەم کاتژمێر نزیکەی ٠٠:٣٥ دا چالاکییەکەی چەکداریمان ئەنجام دا. ئەو ئۆتۆمبیلەی کە دوو پۆلیسی لەلایەن بەرگریکارانەمانەوە گورزی لێ وەشێندرا، لە کاتی چالاکییەکەدا پۆلبیسەکان بە پەلە لە شوێنەکە هەڵاتن".

لە راگەیاندراوەکەدا ئەوەش هاتووە: "هێزەکانی پۆلیس کە ئەمرۆ ئامانجیان هەڵکوتانە سەر ماڵان و رێکخراوەکانی گەلان و رەنجدەرانە، بە گازی فرمێسکرێژ هێرش دەکەنە سەر چالاکییەکان، دەیانەوێت بە ئەشکەنجە و سیخوڕیکردن تیرۆر ئەنجام بدەن، بە ئیمپراتۆریەتی ترس تەمەنی فاشیزم درێژ بکەنەوە، لە بەرانبەر هێزە شۆڕشگێڕەکان هەڵدێن.  زۆر درێژە ناکێشێت کە فاشیزمی کۆشک و هاوکارەکانیان و ئەوانەی ئەوانیش دەپارێزین هەڵبێن".

ئەوەشیان راگەیاندووە: "ساڵی ٢٠٢٠ دەبێتە ئەو ساڵەی کە هەبەدە گەورەتر و بەهێزتر دەبێت. شەڕی بەرخۆدانیان لەدژی فاشیزم بەهێزتر بەڕێوە دەبالت و زیاتر دەیباتەوە".