'بەهۆی هەڵوێستی نەتەوە یەکگرتووکان بۆ شەنگال، مەترسی بەردەوامە'

پێنج ساڵ بەسە قڕکردنی ئێزدییەکان تێپەڕی. وێڕای بانگەوازی دامەزراوەکانیشیان، هێشتا نەتەوە یەکگرتووەکان ئەوهێرشەی وەکو جینۆساید نەناسیوە. ئیگرەک، سەرۆکی ئەنجومەنی دەرەوەی شەنگال ئەوهەڵوێستەی نەتەوە یەکگرتووەکانی وەک ڕێگەخۆشکەر بۆ کۆمەڵکوژی نوێ دەزانێت.

کوردانی ئێزدی کە یەکێکن لە کۆمەڵگە هەرە کۆنەکانی ڕۆژهەلاتی ناوەڕاست. هەم بەهۆی باوەڕەکەیان و هەم بەهۆی کورد بوونیانەوە، لەناو مێژوودا هەمیشە بوونەتە ئامانجی کۆمەڵکوژییەکان. ئێزدی دەڵێن هەتا ئێستاکە ٧٤ جار کۆمەڵکوژ کراون. دوایینیشیان هێرش بوو بۆ جینۆسایدکردنیان. چەتەکانی داعش ٣ی ئابی ٢٠١٤/١٢ی گەلاوێژ ویستیان ئێزدییەکان بەتەواوی لەناو ببەن.

لە پێنجەمین ساڵیادی قڕکردنی شەنگالدا، ئیزدی و دۆستەکانیان جارێکی دیکە داوا لە نەتەوە یەکگرتووەکان و ڕای گشتی نێونەتەوەیی دەکەن کە ئەو هێرشەی بۆ سەر شەنگال کرا، وەکو جینۆساید بناسرێت، هەروەها داعش و هاوکارەکانی لە دادگایەکی نێونەتەوەییدا دادگایی بکرێن.

ئەوەی سەرنجڕاکێشە ئەوەیە، دامەزراوەکانی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان ئەو دڕندایەتییەی داعشیان وەکو جینۆساید باس کردووە، بەڵام نەتەوە یەکگرتووەکان، خۆی لەو شتە بەدوور دەگرێت.

دەستەی مافی مرۆڤی نەتەوە یەکگرتووەکان، لە ئازاری ٢٠١٥ ڕاگەیاندراوێکی بڵاو کردەوە، بەپێی ڕاپۆرتەکانی خۆی، ڕایگەیاند: "لەدژی ئێزدیان تاوانی شەڕ و مرۆیی ئەنجام دراوە، ئەو تاوانانە دەکەونە چوارچێوەی جینۆسایدکردن".

دەستەکە دوای ئەو ڕاپۆرتە داوای لە ئەنجومەنی ئاسایش کرد کە بکەوێتە هەوڵدان، بەڵام کارێکی بەرچاو نەکرا.

لێژنەی لێکۆڵینەوەکانی سوریای سەربەخۆی هەمان ئەنجومەنیش، لە ١٦ی حوزەیرانی ٢٠١٦/٢٧ی جۆزەردان ڕاپۆرتێکی ئاشکرا کرد.

لێژنەکە ڕایگەیاند، ئەوەی داعش بەرانبەر ئێزدییەکانی کرد جینۆسایدە و داوایان لە هێزە نێونەتەوەییەکان کرد کە بەرپرسیارەکانی ئاشکرا بکەن.

لە سێیەمین ساڵوەگەری قڕکردنی شەنگالیشدا، دەستەی مافەکانی مرۆڤ بە ڕاگەیاندراوێک داوای لە نەتەوە یەکگرتووەکان و هێزە نێونەتەوەییەکان کرد کە جینۆسایدکردنی ئێزدییەکان بناسن و بکەونە هەوڵدان بۆ دادگاییکردنی ئەندامانی داعش دادگایەکی سزای نێونەتەوەییدا.

ک-ش