سه‌زای ته‌مه‌للی هاوسه‌رۆكی گشتیی پارتی دیموكراتی گه‌لان (هه‌ده‌په) و شاندێكی یاوه‌ری له شاری جۆله‌مێرگی باكووری كوردستان سه‌ردانی گه‌ل و كاسبكارانی شاره‌كه‌یان كرد. ته‌مه‌للی له ده‌روازه‌ی شاره‌كه له لایه‌ن سه‌دان كه‌سه‌وه پێشوازی لێ كرا و به كاروانێكی گه‌وره‌ی ئۆتۆمبێل ده‌ربازی نێو شاره‌كه بوو. سه‌ره‌تا له به‌رده‌م بینای هه‌ده‌په كۆبوونه‌وه، دواتر سه‌ردانی كاسبكارانی شاره‌كه‌یان كرد.
له كاتی سه‌رداندا دوكاندارێك به ته‌مه‌للی گوت: «گه‌ل به ته‌نیا جێمه‌هێڵن، پێویسته خه‌باتێكی وه‌ها بكرێت.». هاوڵاتییه‌كی دیكه داوای له ته‌مه‌للی كرد بێ ترس كار بكه‌ن و گوتی: «ئێمه گه‌لێكی ٢٧ ملیۆن كه‌سین و له هیچ كه‌سێك ناترسین. ئه‌م پارته قانوونییه و قه‌ده‌غه‌كراوه.» زۆر دوكانداری دیكه داوایان له ته‌مه‌للی كرد به‌رده‌وام سه‌ردانی شاره‌كه بكات و خه‌ڵك به‌ته‌نیا جێنه‌هێڵن.
هاوسه‌رۆكی گشتیی هه‌ده‌په له به‌رده‌م شاره‌وانیی جۆله‌مێرگ كه ده‌وڵه‌ت ده‌ستی به‌سه‌ردا گرتووه و قه‌یوومی له‌سه‌ر دامه‌زراندووه، لێدوانێكی كورتی دا و گوتی: «ئابڵووقه‌ی پۆلیس له به‌رده‌م شاره‌وانی ده‌بینن. ئه‌وه‌تا ئێوه له به‌رده‌م شاره‌وانی خه‌ڵكی چه‌كدار ده‌بینن. له شاره‌وانییه‌كاندا ئه‌مه به گه‌ل ڕه‌وا ده‌بینن. ده‌بوایه لێره ئه‌و كه‌سانه‌ی هه‌ڵبژێردرابوون پێشوازی له گه‌ل بكه‌ن، به‌ڵام ئێستا گه‌ل ناتوانێت بچێته نێو شاره‌وانییه‌كان. شاره‌وانی داگیر كراوه. ئه‌وه‌ی ده‌یبینین تابلۆیه‌كی زیندووه. خۆتان ڕابگرن، هه‌تا ٥ مانگی دیكه پێكه‌وه بارودۆخه‌كه ده‌گۆڕین.»
s.m